نوچهنێت
تاران، سیاسەتی تورکیا لە سوریا، بە هەڵێنجراوی “فراوانخوازی نێئۆ عوسمانیەکان” دەزانێت. بەرپرسانی ئەنقەرەش پێیان وایە، کە ئێران بیرۆکەی ژیاندنەوەی شیعەی سەردەمی ئیمپراتوریەتی کۆنی پارسەکانی لە خەیاڵدایە.
نیویۆرک تایمز لە وتارێکدا، تیشکی خستۆتە سەر پەیوەندیەکانی تورکیا و ئێران، لە ناوچەکە و ئاسۆی ئەم پەیوەندیانە، تورکیا وەک دوو فاکتەر و دوو هیزی سوننە و شیعە لە ناوچەکەدا رۆڵێکی گەورەیان لە گرژبوونەوەی هاوکێشە و ململانێ فیرقەییەکان هەبووە لە سوریا و عێراق.
شکست و بێ ئەنجام مانەوەی هەوڵەکانی ههر دوو وڵات، بۆ بنیاتنانی پەیوەندیەکی گونجاو، دەتوانێ به پەیوەندی تێکرژاو و بەهێزی ههر دوو وڵات، لە رووی ئابوریەوە بخاتە مەترسییەوە، پەیوەندییەک، کە بە درێژایی دوو دەیەی رابردوو، دوو وڵاتی لێک گرێداوە.
نیویۆرک تایمز، لە درێژەی وتارەکەیدا دەنووسێت: بوونی سەربازی تورکیا لە عێراق و تا رادەیەکیش سوریا، کاردانەوە و دژکردەوەیەکە بەم تێگەیشتن و خویندنەوەی ئەنقەرە، کە ئێران بە شێوەیەکی بەربڵاو شۆڕ بۆتەوە بۆ پانتای سیاسەت و هاوکێشەکانی ئەم دوو وڵاتە، بە تایبەتی، کە لە ئێستادا لە حەلەب و موسڵ دەستێکی باڵای هەیە. بەشێکی دیکەی بوونی سەربازی تورکیا لە عێراق، دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی پێشگرتن بە گەشەکردن و فراوانخوازیەکانی پەکەکە و هێزەکان یەپەگەیە لە سوریا.
دژبەرانی سوری ژێرپشتیوانی ئەنقەرە، بە پشتیوانی سوپای تورکیا بەرەو سنورەکانی باشوری سوریا، پێشڕەوییەکان کردووە و داعشیان لە شارەکانی جرابلۆس، الرأی و دابق، لە نزیک سنورەکانی دوو وڵاتە دوور خستۆتەوە و لە ئێستادا گەیشتوونەتە رێڕەوی ستراتیژی ئەلباب. هێزەکانی کوردی ژێرپشتیوانی ئەمریکاش، لە رۆژهەڵاتەوە رێگایان لە داعش بەربەست کردووە. سوپای سوریا و هێزەکانی هاوپەیمانی ژێر پشتیوانی و رکێفی ئێران، لە باشوری ئەم وڵاتە، نزیک دەبنەوە. بە پێی راپۆرتەکان، لە میانەی هێرشی ئاسمانی و کوژرانی چوارسەربازی تورک لە نزیک شاری ئەلباب، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران بەکارهاتووە.
نیۆیۆرک تایمز، لە درێژەدا ئاماژەوە بەوە دەکات، کە ململانێی نێوان ئێران و تورکیا و هێزەکانی بەستراوە و نزیک لەم دوو وڵاتە، لە کاتێکدا متمانەیان بەرامبەر بە یەک گەیشتۆتە نزمترین ئاستی خۆی، جێی مەترسیە و بەرەو دۆخێکی ناروون دەڕوات.
شرۆڤەکارەکەی نیۆیۆرک تایمز دەشڵێت: دوو وڵات هەوڵیان داوە سەبارەت بە بەرژەوەندیە هاوبەشەکانیان لە دوور خستنەوەی داعش و پێشگرتن بە هێزە کوردیەکانی سوریا، لە بەدەسەڵات گەیشتیان هاوکاری یەکتر بکەن، بەڵام بەدگومانی و رەشبینیەکان سهبارهت به فراوانخوازی یەکتر لە جێی خۆیەتی، ئەمەش بەربەستی گەورە بۆ گەیشتن بە رێککهوتنی گەورەتر.