نوچه‌نێت- ئه‌لعه‌ره‌بیه
هه‌موو ئه‌وه‌ی له عێراق رووده‌دات له جه‌نگی تایفه‌گه‌ری و ده‌ركه‌وتنی داعش و دابه‌شبوونی چه‌ند ده‌وڵه‌تێك و شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی، نوسه‌ر و بیرمه‌ندی میسری كۆچكردوو فه‌ره‌ج فۆده پێشبینی كردوون.
نوسه‌ری كۆچكردوو، كه له ساڵی 1992 تیرۆركرا، له په‌رتوكه‌كه‌یدا، پێش رووخانی سه‌ددام ده‌ڵێت ”سه‌ددام حسێن به پێیه‌كانی خۆی به‌ره‌و كۆتایی خۆی ده‌ڕوات، ته‌نها خۆی باجی كاره‌كانی نادات، به‌ڵكو هه‌موو عێراق و ناوچه‌ی عه‌ره‌بی باجه‌كه‌ی ده‌دات، عێراق دابه‌ش ده‌بێت، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌شبوونی له‌سه‌ره بۆ عێراقی كورد و عێراقی عه‌ره‌ب”.
وه‌ك ئه‌وه‌ی داهاتووی خوێندبێته‌وه، ئه‌و بیرمه‌نده میسریه، پێشبینی رووخانی سه‌ددامی كردووه، ئه‌و ده‌ڵێت ”سه‌ددام یه‌كه‌م بزماری له تابووتی خۆی دا، به داگیر كردنی كوێت، كۆتایی خۆی به ده‌ستی خۆی نووسییه‌وه. هه‌روه‌ها پێشبینی دابه‌شبوونی عێراقی كردووه بۆ چه‌ند ده‌وڵه‌تێك، دوای رووخانی سه‌ددام و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپاكه‌ی به ته‌واوی”.
فۆده جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئێران فیتنه له جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی هه‌ڵده‌گیرسێنێت، هه‌روه‌ها گه‌شه‌كردنی ئیسلامی سیاسی له میسر، به‌شێكه له‌و ئاراسته گشتیه‌ی، كه له هه‌موو وڵاته ئیسلامیه‌كاندا هه‌یه، ده‌توانرێت ناوی شۆڕشی ئیسلامی لێبنرێت، ئه‌م ئاراسته گشتیه به سه‌ركه‌وتنی له ئێران، كوده‌تایه‌كی جه‌وهه‌ری له شێواز و میكانیزمی پارته سیاسییه ئیسلامیه‌كانی جیهانی ئیسلامی‌دا ئه‌نجامدا.
به‌كارهێنانی ئاین له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ فراوانخوازی
فۆده ده‌ڵێت، ئێران كارتی ئایین به‌كارده‌هێنێت، بۆ هه‌نارده كردنی شۆڕشه‌كه‌ی و فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی. هه‌روه‌ها پشت به میلیشیای چه‌كداری گه‌نجانی كه‌متر له 30 ساڵ ده‌به‌ستێت، وه‌ك سوپای پاسداران، چونكه به ئاسانی ده‌توانرێت وزه‌ی گه‌نجان بگۆردرێت بۆ توندوتیژی.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئێران ده‌بێته ئاگری فیتنه له نێوان موسوڵماناندا، له رێگه‌ی دابه‌شكردنیان بۆ سوننه و شیعه، هۆشداریش ده‌دات له مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئیسلامی، چونكه ئیسلامییه‌كان به‌رنامه‌ی سیاسی و ئابوورییان نییه، له كۆتاییدا ده‌بێته هۆی هه‌ره‌س هێنانی ده‌وڵه‌ت و بڵاوبوونه‌وه‌ی فیتنه و دابه‌شبوون و كوشتن و وێرانكاری.
فه‌ره‌ج فۆده، له ساڵی 1992 توندڕه‌وه‌كان له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، كه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی بوو كوشتیان، ته‌كفیریان كرد و به هه‌ڵگه‌ڕاوه له قه‌ڵه‌میاندا، به‌هۆی نووسینه‌كانیه‌وه، سه‌باره‌ت به ئیسلامی سیاسی و گه‌شه كردنی و جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت.
پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه، كه گروپه توندڕه‌وه‌كان گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ده‌بن له‌سه‌ر ئیسلام و موسوڵمانان، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئیخوانه‌كان له ساڵی 1984 سه‌ركه‌وتن بۆ په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ پارتی وه‌فد هاوپه‌یمانیان دروست كرد.
فۆده له ساڵی 1945 له پارێزگای دمیاتی میسر له‌دایك بووه، ماسته‌ری له ئابووری كشتوكاڵدا هه‌یه، هه‌روه‌ها دكتۆراشی له فه‌لسه‌فه‌ی ئابووری كشتوكاڵدا به‌ده‌ستهێناوه، له زانكۆی به‌غدا وانه‌ی گوتووه‌ته‌وه و وه‌ك شاره‌زای ئابووری له چه‌ند سه‌نته‌رێكی جیهانیدا كاری كردووه، به‌ڵام شڵه‌ژانه سیاسیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه و گه‌شه كردنی گروپه توندڕه‌وه‌كان له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، كه به كوشتنی ئه‌نوه‌ر ساداتی سه‌رۆكی میسر كۆتاییهات، له 6ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1981، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئێران له ساڵی 1979، له پیشه‌ی وانه‌بێژی دووری خسته‌وه و به‌ره‌و كاری سیاسی چوو.


