نوچە.نێت
ماوەیەک لەمەوبەر دەنگۆی جیابونەوەی ئەستێرەی تلفزیۆنی کیم کاردشیان وکانیە ویست، لەسایتەکان بڵاوکرایەوە، هەر وەک هەردوو هونەرمەندان ئەنجلینا جولی و براد بیت، ئەوەش دوای سەردانەکەی کانیە بۆ لای سەرۆکی ئەمریکا دۆنالد ترامپ، کە لەلێدانێکدا ئیهانەی کیم کاردشیانی کردبوو، بەڵام بەکامێرای بابارازی چەند وێنەیەکی کیم و هاوسەرەکەی وێنە گیراوە کە پێکەوە لە ریستەورانگ بینراون، کیم ئەنگوستیلەی هاوسەرگیریەکەی لەدەست بوە، کە پێشتر کانیە وەک دیاری پێشکەشی کردبوو.
لەلایەکی تر بە پێی ماڵپەری دیلی مەیل ساڵی ٢٠١٢ ، یەک لەئەندامانی خێزانەکەی کانیە، هەرەشە بڵاوکردنەوەی تۆمارێکی سیکسی لە کانیە دەکات کە لەگەڵ رەش پیستێکدا سیکسی کردوە ، هەربۆیە کانیەی هاوسەری کیم، بری 250 هەزار دۆلای دەدات بۆ ئەوەی گرتەکە بڵاو نەبێتەوە.

