نوچه‌نێت- فاینانشه‌ڵ تایمز
رۆژنامه‌ی فاینانشه‌ڵ تایمز، راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به‌و چه‌كداره شیعانه بڵاو كردوه‌ته‌وه، كه چوونه سوریا بۆ به‌رگری كردن له رژێمی ئه‌سه‌د، ده‌ڵێت ئه‌وان به‌شێكن له‌و میلیشیا شیعه گه‌وره‌یه‌ی، كه ئێران له پشتیه‌تی و به پاڵنه‌ری ئایدۆلۆژی ده‌جه‌نگن، بۆ زیاد كردنی هه‌ژموونی ئیقلیمی خۆیان له دژی ده‌وڵه‌ته سوننه ركابه‌ره‌كانیان.
روونیشی كرده‌وه، كه پێشتر چه‌كداره شیعه‌كان چالاكیه‌كانی خۆیان ده‌شارده‌وه، به‌ڵام ئێستا به بوێرییه‌وه رۆڵ و كاریگه‌ری خۆیان له ململانێی سوریادا پیشانده‌ده‌ن، هه‌فته‌ی رابردوو ئێران رایگه‌یاند، كه هه‌زار چه‌كداری له سوریا كوژراوه، رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌مه راگه‌یاندنێكی زۆر سه‌یر و نامۆیه، سه‌رنجت راده‌كێشێت بۆ رۆڵی سه‌بازی ئێران، كه به نهێنی ئه‌نجامیده‌دات. هه‌روه‌ها حزبوڵڵای لوبنانیش پێش هه‌فته‌یه‌ك چه‌ند وێنه‌یه‌كی كه‌ژاوه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره‌ی خۆی له سوریا، بڵاو كرده‌وه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ی وه‌بیرخوێنه‌ران هێنابووه‌وه، كه شۆڕشی دژی ئه‌سه‌د، كه له ساڵی 2011 ده‌ستی پێكرد، هه‌ر زوو گۆڕا بۆ ململانێیه‌كی تایفه‌گه‌ری و سوریا بووه شوێنی ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی، كه پاڵنه‌ری ئایدۆلۆژی جوڵاندبوونی.
راپۆرته‌كه باسی له‌وه كردووه، كه چه‌كداره شیعه‌كان پێشتر بوونی خۆیان له سوریا، به‌وه په‌رده‌پۆش ده‌كرد، كه ئه‌وان به ویستی خۆیان هاتوون بۆ سوریا، بۆ به‌رگری كردن له مه‌زاره پیرۆزه‌كانی شیعه.
هه‌ژموونی ئیقلیمی
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، سوپای پاسدارانی ئێران به فه‌رمی رایگه‌یاند، كه ژماره‌یه‌كی دیارینه‌كراو راوێژكاری سه‌ربازییان ناردووه بۆ سوریا، بۆ پشتگیری كردنی رژێمی سوریا، به‌ڵام زۆرێك له چاودێران پێیانوایه، كه ئێران ئه‌م ململانێیه بۆ فراوان كردنی هه‌ژموونی خۆی له ناوچه‌كه‌دا به‌كارده‌هێنێت.
فیلیپ سمیس توێژه‌ر له زانكۆی میریلاند ده‌ڵێت، لقێكی حزبوڵڵا له سوریا دروستبووه و ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستیان كردووه به دانانی بازگه له‌ناو دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا و ئاڵای حزبوڵڵا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه. سمیس ده‌ڵێت، ئه‌م كاریگه‌رییه فراوانه‌ی حزبوڵڵا، ته‌نها ئه‌وه نییه، كه ئێران توانای بڵاوكردنه‌وه‌ی میلیشیای بیانی هه‌یه له سوریا، به‌ڵكو توانای بنیاتنانی هه‌ژموونێكی هه‌میشه‌یی هه‌یه له‌و وڵاته‌دا، كه ته‌نانه‌ت ئه‌سه‌دیش نه‌توانێت به ئاسانی بنبڕی بكات.
رۆژنامه‌كه، ژماره‌ی چه‌كداره شیعه‌كانی له سوریا به 15500 بۆ 25000 چه‌كدار خه‌مڵاندوه، كه ته‌نها له حه‌له‌ب 5000 چه‌كداری شیعه‌ی لێیه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، كه بۆ نمونه دانیشتوانی شاری به‌سره‌ی باشوری عێراق ده‌ڵێن، كه هه‌ندێك له سه‌ركرده‌ی ئه‌م میلیشیایانه ناوبه‌ناو سه‌ردانی شاری به‌سره‌ی زۆرینه شیعه ده‌كه‌نه‌وه، گرێبه‌ستی سه‌رنج راكێش ده‌خه‌نه‌ڕوو، وه‌ك موچه‌ی نزیكه‌ی 1300 دۆلار له به‌رامبه‌ر شه‌ڕكردنی هه‌ر كه‌سێك له سوریا بۆ ماوه‌ی 45 رۆژ.