نوچه‌نێت- ئارا نیوز
به‌م دواییانه له هه‌رێمی كوردستان، قسه‌ی زۆر سه‌باره‌ت به ده‌ركه‌وتنی ئاماژه‌ی به‌هێزی دووباره بوژانه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێم و گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌ك سێ ساڵ به‌ر له ئێستای ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش دوای قایم كردنی هه‌موو سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ داعش، كه گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه له‌سه‌ر هه‌موو پرۆژه ئابووریی و وه‌به‌رهێنانه‌كان.
ئه‌ندازیار ئاوات جه‌لیل به ئارا نیوزی راگه‌یاندووه “قسه‌ی زۆر له‌باره‌ی دووباره بووژانه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، هه‌ر وه‌ك چۆن ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای جیهانی نه‌وت هه‌نگاوی كردارییان هه‌ڵگرتووه، بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و دووباره كاركردنیان، ئه‌مه‌ش دوای نه‌مانی مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان”.
ئه‌وه‌شی گوت، “گومانی تێدا نییه، بوژانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و ده‌رچوونی حكومه‌تی هه‌رێم له‌و قه‌یرانه ئابورییه‌ی، كه دووچاری بووه، ده‌بێت”.
سلێمان قاسم، كه خاوه‌نی یه‌كێك له كۆمپانیاكانی عه‌قاراته له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت “جوڵه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوودا به به‌هێزی ده‌ست پێده‌كاته‌وه، كه له ئێستاوه ده‌ركه‌وتووه، به‌تایبه‌تی، كه حكومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتنی ئابووری ئه‌نجامداوه، كه به‌هۆیه‌وه چه‌ند قه‌رزێكی ده‌ست ده‌كه‌وێت و هاوكار ده‌بێت بۆ چالاك بوونه‌وه‌ی جوڵه‌ی ئابووری له هه‌رێم، له‌ناویشیاندا جوڵه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه”.
ماوه‌ی سێ ساڵه هه‌رێمی كوردستان به قه‌یرانێكی داراییدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه دوای ناكۆكی به‌هێزی نێوان حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر سه‌ریهه‌ڵدا، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی داعش‌یش زۆر زیادی كرد، كه بووه هۆی وه‌ستانی زۆرینه‌ی پڕۆژه ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان”.