نوچه‌نێت
به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی رایگه‌یاند، كه به‌م نزیكانه سلێمانی قسه‌ی خۆی ده‌كات و ئه‌و ئیرهابه فیكرییه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پاوه قبووڵی ناكات، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه “نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یویست له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی گۆڕانكاری بكات و پێگه‌یه‌كی به‌هێز بۆ خۆی دروست بكات، به‌ڵام شكستی هێنا.
ئه‌دهه‌م بارزانی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی، له لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی “دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه به‌م نزیكانه سلێمانی قسه‌ی خۆی ده‌كات و چیدی ئه‌و ئیرهابه فیكرییه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پاوه قبووڵی ناكات”.
بارزانی ده‌ڵێت: “كاتێك به مسعود بارزانی، ده‌ڵێم سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ست ده‌كه‌م غه‌دری لێده‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كورده”.
ئه‌دهه‌م بارزانی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “ئێستا كه‌سانێك هه‌ن، كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن نوێنه‌ری میلـلـه‌ت یان حزبن، به‌ڵام له راستیدا نوێنه‌ری خۆشیان نین، چونكه به‌شێوه‌یه‌ك باسی پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كانیان ده‌كه‌ن، كه هه‌موو شتێك ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌و بنه‌ماڵه سه‌ربڵنده‌كانیان دروست ده‌كرێت، دوژمنه‌كانیشمان نه‌یانكردووه و بگره رێگه‌شیان به‌خۆیان نه‌داوه تۆمه‌تی وامان بۆ دابتاشن. من عه‌ره‌بێكی شۆفێنی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقیشم نه‌بینوه، كه بێت و به‌م شێوه‌یه سووكایه‌تی به‌پێشمه‌رگه و خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان بكات”. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، كه هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی هه‌ن، ته‌نیا بۆ تێكدان و وێرانكردن و شێواندن و گه‌وجاندن دروست بوون، ئه‌مه‌ش واقیعی تاڵی ئێمه‌یه”.
له درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌دهه‌م بارزانی رایگه‌یاند كه “سه‌ركرده‌كانی گۆڕان خۆیان به بیرێكی خێڵه‌كی و ناوچه‌گه‌ری ته‌سك په‌روه‌رده كردووه. به‌داخه‌وه هاتوون به‌رگێكی دیكه‌یان كردووه، به به‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌داو پێی ده‌ڵێن رۆشنبیری، به‌ڵام كه‌سێك، كه بیركردنه‌وه‌یه‌كی ناوچه‌گه‌رانه‌ی هه‌بێت و ئه‌نفال و كیمیاباران و سووتاندنی دێهاته‌كانی له‌بیر نه‌بێت، ئیدی چۆن چاوه‌ڕێی لێده‌كه‌یت كارێكی باش بۆ ئاینده‌ی ئه‌م كوردستانه بكات.؟ كه‌سی وا ته‌نیا ده‌یه‌وێت له‌ئاوی لێڵدا راو بكات”.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه “هه‌وڵدان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی له‌كوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ به‌غدا، نه‌ك ته‌نیا هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسییه، به‌ڵكو ناپاكییه‌كی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه، كه ده‌بوو چۆن له ئه‌ڵمانیا حزبی نازی قه‌ده‌غه كرا، ئه‌وا ئه‌گه‌ر دادگاییه‌كی كوردستانی هه‌بووایه، ده‌بوو له كوردستانیش ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه قه‌ده‌غه بكرایه و رێگه به‌و كه‌سانه نه‌درایه، كه ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌یان هه‌یه، هه‌ناسه‌ی ئه‌م خاكه هه‌ڵمژن”.
له به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌دهه‌م بارزانی به‌مشێوه‌یه باسی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات “نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یویست له‌ناو حزبه‌كه‌ی خۆیدا (یه‌كێتی نیشتمانی) گۆڕانكاری بكات و پێگه‌یه‌كی به‌هێز بۆ خۆی دروست بكات، به‌ڵام له هه‌موو كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیدا شكستی هێنا، ئیدی خۆی له حزبه‌كه‌ی جیاكرده‌وه و ویستی له هه‌لومه‌رجێكی دیاری كوردستاندا به‌ناوی چاكسازییه‌وه بارودۆخه‌كه بقۆزیته‌وه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “ئه‌وانه‌ی كه به گوته‌ی خۆیان ویستیان چاكسازی بكه‌ن له‌ناو یه‌كێتیدا، (من ناڵێم چاكسازی و دان به چاكسازیی ئه‌واندا نانێم له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیدا)، مه‌به‌ستیان چاكسازی نه‌بوو، مه‌به‌ستیان گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بوو، بۆیه كه نه‌گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات له‌ناو یه‌كێتی هاتنه ده‌ره‌وه‌و سوودیان له‌م بارودۆخه وه‌رگرت. دواتر ئه‌م هه‌ڵانه زه‌ق كرانه‌وه‌و گه‌وره‌كران له‌پێش چاوی خه‌ڵك. گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه هات و كۆمه‌ڵێك دروشمی به‌رزكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2009دا ده‌نگیان پێ بدات، به راستی به هه‌مان شێوه‌ش بوو، چونكه هه‌ڵه‌كان زۆر گه‌وره ببوون، ئه‌وه بوو له‌و ماوه‌یه‌ی ده‌ستیان كرد به پڕوپاگه‌نده، به‌مه‌ش له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2009ی په‌رله‌مانی كوردستان به ناوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 25 كورسییان به‌ده‌ست هێنا. به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ساڵی 2013دا، ئه‌وانیش گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ئه‌سڵكه‌ی خۆیان”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی راشیگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌مین جار له حوكمڕانیی كوردستان كابینه‌ی هه‌شته‌م، كه سه‌رۆك وه‌زیران راسپێردرابوو بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی، نه‌یتوانی تا هه‌شت نۆ مانگ، كابینه‌كه‌ی پێكبهێنێت، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی ئه‌م كابینه‌یه، به‌شداریی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو له‌م كابینه‌یه‌دا. بزووتنه‌وه‌ی گۆران پێش ئه‌وه‌ی بێته ناو ده‌سه‌ڵات ده‌یانگوت ئێمه دێینه ناو ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی بكه‌ین و هه‌موو شتێك شه‌فاف بێت، پێشتر رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یگوت ئه‌گه‌ر ئێمه به‌شداری ده‌سه‌ڵات بین و وه‌زاره‌تی دارایی لای ئێمه بێت، ئه‌وكاته خه‌ڵك هه‌قی خۆیه‌تی گله‌یی و گازنده‌مان لێ بكه‌ن، ئه‌م قسه‌یه به ڤیدیۆ و به تۆماركراوی هه‌یه‌و چه‌ندین جار لێدراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له كابینه‌ی هه‌شته‌م وه‌زاره‌تی دارایی‌ش كه‌وته ده‌ستی گۆڕان، با لێی بپرسین ئایا جه‌ناب ئه‌و رۆژه‌ی، كه له ده‌ستت نه‌بوو، به خه‌ڵكت ده‌گوت هه‌ر كاتێ، كه له‌ده‌ستمان بێت گله‌یی له ئێمه بكه‌ن، كاتێ له ده‌ست جه‌نابت بوو، چ گۆڕانكارییه‌كت كرد؟