یەکێتی ئەوروپا بۆ بەشداری لە ئاوەدانکردنەوەی سوریا مەرجی دیاریکرد

0

نوچەنێت-تسنیم

یەکێتی ئەوروپا بۆ بەشداری کردنی لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی سوریا مەرجی دیاری کردووە و رایگەیاندووە، کە دەبێ ئایندەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا گەرەنتی بکرێت.

بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرۆکانی 20 وڵاتی ئەوروپی رۆژی رابردوو لە رەشنووسی بەیانێک رایانگەیاند، کە یەکێتی ئەوروپا، تەنها ئەو کاتەی لە پرۆسەی ئاوەدانکردەوەی سوریا بەشداری دەکات، کە مۆسکۆ و دیمەشق رۆڵ و پێگەی ئۆپزسیۆنی سوریا، بە فەرمی بناسن.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی رۆیتەرز، ڤیتاڵی چورکین، نوێنەری هەمیشەیی روسیا، لە نەتەوەیەکگرتووەکان گوتوویەتی، کە دەوڵەتی سوریا رۆژهەڵاتی حەلەبی بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کردۆەوە. مۆسکۆ و ئەنقەرەش، سەبارەت بە ئاگربەست لە حەلەب و چوونە دەرەوەی چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆن لەم شارە رێککەوتوون.

لە رەشنووسی بەیانەکەی یەکێتی ئەوروپادا، کە رۆژی پێنجشەممە بە فەرمی رادەگەیێنرێت هاتووە، یەکێتی ئەوروپا لە پرۆسەی ئاوەدانکردەوەی سوریا، هیچ جۆرە پشتگیرییەک ناکات مەگەر ئەوەی، کە رەوتی ئاڵۆگۆڕی دەسەڵات بە شێوەیەکی دڵنیاکەرەوە و ئارام بگاتە ئەنجام.

دیپلۆماتێکی باڵای فەرەنسا، لەم بارەیەوە گوتوویەتی، یەکێتی ئەوروپا ناتوانێ لە رووی داراییەوە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی بەشار ئەسەد دابین بکات. ئێمە بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین بە قازانجی روسیا بجوڵێینەوە. ئێمە بۆ ئاشتییەکی درۆیین هەوڵ نادەین.

ئەم دیپلۆماتە فەرەنسیە دەشڵێت، یەکێک لە بژاردەکان گوشار خستنە سەر روسەکانە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لە مێژە ئەم پەیامەی گەیاندۆتە ئەکتەرەکانی ناوچەیی لە رۆژهەڵات ناوەڕاست.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com