نوچه‌نێت- واشنتۆن پۆست
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی، له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا نه‌خشه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه، كه ده‌ریده‌خات پێشمه‌رگه رووبه‌رێكی به‌رفراوانی له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش كۆنتڕۆڵ كردوه‌ته‌وه، كه به ئه‌ندازه‌ی نیوه‌ی رووبه‌ری ئێستای هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زاری سه‌ركرده كورده‌كانیشه‌وه گواستویه‌تیه‌وه، كه ئه‌وان له‌و ناوچانه ناكشێنه‌وه، به‌وپێیه‌ی ناوچه‌ی كوردستانین و له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك ده‌جه‌نگن، كه بیه‌وێت له‌وێ ده‌ریان بكات.
رۆژنامه‌كه پێێوایه، كه هه‌وڵی پێشمه‌رگه بۆ گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كان له عێراق و، هه‌وڵی هێزه كوردیه‌كانی سوریا، كه رۆژئاوا پشتیوانیان ده‌كات، به‌ریه‌ككه‌وتنێكی مه‌به‌ستداره له به‌رژه‌وه‌ندی هێنانه‌دی خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردی.
له‌و نه‌خشه‌یه‌دا، كه له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كه‌دا بڵاو بوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به و شوێنانه‌ی، كه پێشمه‌رگه كۆنتڕۆڵی كردونه‌وه، ره‌نگه زه‌رده‌كه ئه‌و ناوچانه پیشان ده‌دات، كه هێزی پێشمه‌رگه دوای هاتنی داعش كۆنتڕۆڵی كردوونه‌وه له عێراق، كه به ئه‌ندازه‌ی نیوه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، به‌پێی رۆژنامه‌كه، كه له راپۆرتێكی تری‌دا باسی ناوچه جێناكۆكه‌كانی كردووه، هێزه كوردییه‌كان به كرداریی ناوچه‌ی به‌رفراوانیان گرتوه‌ته ده‌ست و به ته‌واوی حوكمی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه له‌و راپۆرته‌دا، كه میسی رایان نوسیویه‌تی، رای فه‌رمانده مه‌یدانیه‌كانی ناحیه‌ی باشیكی وه‌رگرتووه، كه به‌مدواییانه له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگاركرا، ئه‌وان ده‌ڵێن، هێزه‌كانمان ناكشێنه‌وه، به‌وپێیه‌ی ئه‌م ناوچانه كوردستانین و له به‌رامبه‌ر هه‌ر لایه‌نێك ده‌جه‌نگن، كه بیه‌وێت له‌وێ ده‌ریان بكات.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، ڵێدوانی به‌رپرسانی كورد ئه‌وه پیشان ده‌دات، كه ئه‌وان نیازی كشانه‌وه‌یان نییه له‌و ناوچانه، سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌كانی به‌غدا، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه له دروستبوونی ململانێیه‌كی نوێ له عێراق ده‌كات بۆ قۆناغی دوای داعش، كه پێده‌چێت ململانێیه‌كی دوور مه‌ودا بێت، به‌پێی ئه‌و ئاماژانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ده‌بینرێن.
رۆژنامه‌كه وایده‌بینێت، كه ده‌مه‌قاڵێی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، له‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كان توند و به‌هێز ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی به‌مدواییانه له نێوانیاندا ئه‌نجامدرا و رێگه‌ی دا به سوپای عێراق و ده‌زگای دژه‌تیرۆر به‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ڕن به‌ره‌و موسڵ.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه هه‌وڵی پێشمه‌رگه بۆ فراوان كردنی هه‌ژموونی خۆی له‌دوای ده‌ركه‌وتنی داعش له عێراق و، هێزه كوردییه‌كانی سوریا، كه رۆژئاوا پشتیوانیان ده‌كات، “به‌ریه‌ككه‌وتنێكی مه‌به‌ستداره و ئه‌و شڵه‌ژاوییه‌یان قۆستوه‌ته‌وه، كه وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، بۆ فراوان بوون و زیاتر كردنی هه‌ژموونی خۆیان، كه ئێستا له به‌دیهێنانی خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردی نزیك ده‌بنه‌وه.