ساڵی 2016، تیرۆریزم و قوربانیانی لە تورکیا

0

نوچه‌نێت

تورکیا لە دەستپێکی ساڵی 2016 تاکوو ئێستا 17 هێرشی تیرۆریستی بە خۆوە بینی و بەم هۆیەشەوە 352 کەس کوژران و 737 کەس بریندار بوون.

دوو تەقینەوەی شەوی شەممەی رابردووی ئیستەنبوڵ، دوایین هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ئەم وڵاتە بوو. رەجەب ئاکداغ، وەزیری تەندروستی تورکیا، لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە  ئاماری قوربانیانی ئەم دوو هێرشە دەخاتەڕوو و دەڵێت: 44 کەس کوژران و زیاتر لە 159 کەس بریندارن. ئاماژەی بەوەش داوە، کە 36 کەس لە کوژراوەکان سەر بە هێزەکانی پۆلیسی ئەم وڵاتەن.

بیناڵی یەڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، پەکەکەی بە هۆکار و ئەنجامدەری ئەم هێرشانە زانیوە. بە گوێرەی میدیاکانی تورکیا، رێکخراوی هەڵۆکانی ئازادی کوردستان، بەستراوە بە پەکەکە، بەرپرسایەتی خۆی لەم هێڕشانە وە ئەستۆ گرتووە.

بەرپرسانی تورکیا، بەردەوام جەختیان کردۆتەوە، کە لێبڕاوانە لە گەڵ تیرۆریزم و هۆکارەکانی بەرەنگار دەبنه‌وە.

تەقینەوەکەی ئەم دواییانە ئیستەنبوڵ، رووداوە زنجیرەیی و یەک لە دوای یەکەکانی تورکیای زیندوو کردۆتەوە.

تاوتوێ و بەراوردی ئارشیوی پەیوەست بە هەواڵ و رووداوە تیرۆریستیەکانی ساڵی 2016ی تورکیا نیشان دەدات، کە هێرشەکانی پەکەکە، بە تایبەتی دوای ئەوەی، کە شارەکانی بە جێهێشت و شەڕی شارەکان کۆتایی پێهات، چڕ و پڕتر و بەربڵاوتر بۆتەوە.

پەکەکە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی شەڕەکانی دژ بە ئەنقەرە، کە نزیک بە چوار دەیەی خایاندووە، رووی کردە شەڕی شارەکان، کە هەڵکەندنی خەندەق و گرتنە بەری زۆر رێوشوێنی دیکە، شێواز و تاکتیکێکی نوێێ لە شەڕ دژ بە تورکیا تاقی کردەوە.

دژکردەوە و په‌رچەکرداری هێزی سەربازی و ئەمنیەکانی تورکیا بەم هێرشانەی پەکەکە زۆر توند بوو. سوپای تورکیا بە تۆپ و تانک و هێزی پۆشتە و میکانیزە رەوانەی شوێنی شەڕ و پێکدادانەکان لە گەڵ هێزەکانی پەکەکه‌ کرا و، بە راگەیاندنی باری نائاسایی و دانانی یاسای هاتووچۆی توندوتۆڵ، شارەکانی لە هێزەکانی پەکەکە، پاکسازی کرد.

گۆڕینی ئاراستەی شەڕی شاخ بەرە و شەڕی شارەکان، هاوکات لە گەڵ کاردانەوە و ناڕەزایی بەربڵاوی خەڵکی تورکیا بەرەوڕوو بووەوە.

لە ساڵی 2016، یەکەمین هێرشی تیرۆریستی لە گۆڕەپانی سوڵتان ئەحمەد لە ئیستەنبوڵ، لە دژی گەشتیارانی بیانی روویدا، کە رێکخراوی داعش بەرپرسیاریەتیەکی گرتە ئەستۆ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com