نوچەنێت – واشنتۆن پۆست
پێده‌چێت قۆناغی دوای داعش زۆر مه‌ترسیدارتر بێت له قۆناغی داعش، ناوچه جێناكۆكه‌كان له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا یه‌كێك ده‌بێت له‌و كێشه ئاڵۆزانه‌ی، كه ورده ورده ئاماژه‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی نزیك ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان له موسڵ.
عه‌قید ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه و 300 پێشمه‌رگه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه، دوای ده‌ركردنی داعش له باشیك گه‌یشتووه‌ته ناو شاره‌كه، ئه‌و ده‌زانێت بۆ ئه‌وه هاتووه‌ته ناو شاره‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی لێی بمێنێته‌وه و ناوچه تازه ئازادكراوه‌كانی دیكه، كه كه‌وتونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بپارێزێت.
عه‌قید ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت، 8 پێشمه‌رگه‌مان شه‌هید بوو له شه‌ڕه‌كانی ئێره له‌گه‌ڵ داعش، هه‌روه‌ها ئه‌وان نه‌هاتوونه ئێره تا به‌جێی بهێڵن دوای ده‌ركردنی داعش، جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وان كار بۆ مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن كار بۆ دووباره ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن كه جه‌نگ وێرانی كردوون، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئێره هه‌ر به‌شێك بووه له‌و ناوچانه‌ی، كه كورد به‌ڕێوه‌ی بردوون، له‌كاتێكدا به‌غدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه سه‌ر به ئه‌وان بووه.
عه‌قید ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “له داهاتووشدا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دو‌ژمنێك شه‌ڕ ده‌كه‌ین له‌پێناو ئه‌م شوێنه‌دا، جا داعش بێت یان خه‌ڵكی تر”.
ده‌شڵێت “سه‌یری دانیشتوانی باشیك بكه، چۆن هێزه‌كانی عێراق كشانه‌وه و شاره‌كه‌یان راده‌ستی داعش كرد، ئه‌وان دڵنیا و ئاسووده‌ن به بوونی ئێمه لێره”.
نیازی كورد بۆ مانه‌وه له ناوچه جێناكۆكه‌كان دوای ده‌ركردنی داعش، مه‌ترسی دروستبوونی ململانێیه‌كی نوێ له نێوان كورد و عه‌ره‌بدا ده‌خوڵقێنێت. هه‌روه‌ها كێشه كۆنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌باره‌ت به نه‌وت و ده‌سه‌ڵات دووباره نوێ ده‌كاته‌وه.
ئه‌و ململانێیانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی موسڵ سه‌ریان ده‌رهێناوه، پرسیاری ئه‌وه دروست ده‌كات، كه ئایا ئه‌و هاوپه‌یمانێتیانه‌ی بۆ ده‌ركردنی داعش له موسڵ پێكهێنرا به‌رده‌وام ده‌بێت، یاخود ده‌بێته مه‌ترسییه‌كی حه‌تمی.
ئه‌و به‌ریه‌ك كه‌وتنه‌ی له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا رووده‌دات له‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كان، خواستی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌رده‌خات، به‌تایبه‌تی له سایه‌ی ئه‌و شڵه‌ژاوییه‌ی ناوچه‌كه‌ی تێكه‌وتووه.
فوئاد حسێن سه‌رۆكی دێوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه، له دوای 2014ه‌وه، به‌تایبه‌ت دوای رۆڵی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعشدا. روونیشی كرده‌وه، كه پێشمه‌رگه هاوكاری سوپای عێراقی كردووه له موسڵ.
به‌ڵام هۆشداریدا له‌وه‌ی، كه ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه له‌وانه‌یه به‌رده‌وام نه‌بێت، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، چی ده‌كه‌ین دوای ده‌ركردنی داعش له موسڵ؟
كورد له باكوری عێراق له ساڵی 1991ه‌وه نیمچه خۆبه‌ڕیوه‌به‌ریه‌كیان هه‌بووه، له ساڵی 2003ش به‌هێزتربوو، به جۆرێك ده‌سه‌ڵاتی كوردی له هه‌ولێر سه‌ركه‌وتوو بوو له فراوان كردنی هه‌ژموونی خۆی، به‌هۆی لاوازی حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه، به گوته‌ی دینیس ناتالی، شاره‌زا له كاروباری عێراقدا.
ئه‌و ناوچانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی موسڵ گرتوونی، به‌شێكن له‌و ناوچانه‌ی، كه به جێناكۆك ناوده‌برێن له نێوان حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر، كه به درێژایی چه‌ند ساڵی رابردوو به بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌وه.
كینیس بولاك، له په‌یمانگای بروكنجز ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ری زۆری ته‌قینه‌وه‌ی ململانێی نێوان كورد و عه‌ره‌ب هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و ناوچه جێناكۆکەكانه‌وه، گوتیشی هۆكاری ده‌ره‌كیش هه‌ن، كه ململانێكه توندتر ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی دۆخه‌كه له‌دوای داعش زیاتر ده‌كه‌ن.
جگه له ناوچه جێناكۆكه‌كان، ململانێی دیكه‌ش هه‌ن، سه‌باره‌ت به ململانێی نه‌وت و ئیداره‌دانی، به‌جۆرێك كورد ده‌یه‌وێت خۆی سامانه نه‌وتییه‌كه‌ی خۆی به‌ڕێوه ببات دوور له به‌غدا، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی هه‌نارده‌كاری نه‌وت ده‌ركه‌وت.
به‌غداش له‌لای خۆیه‌وه هه‌رێمی كوردستانی بێبه‌ش كرد له بودجه، دوای ئه‌وه هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا خۆی نه‌وتی خۆی هه‌نارده بكات، ئه‌مه‌ش دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستانی به‌ره‌و خراپی برد.
كورد پێیوایه ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری موسڵ، كه زیاتر كریستیان و ئێزدییه‌كانی تێدا نیشته‌جێن، ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه له‌ژێر سایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بژین.
یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌ڵێت، ئه‌و پلانه‌ی كه دانرا پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی موسڵ، ئه‌وه‌بوو، كه ده‌بێت پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچانه به‌جێبهێڵێت، كه كۆنترۆڵیان ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه پێشمه‌رگه ناتوانێت له باشیك بمێنێته‌وه.
كێشه گه‌وره‌كه شارۆچكه‌ی باشیك نییه، به تایبه‌ت بیرۆكه‌ی ئه‌وه له ئارادایه، كه ده‌سه‌ڵاتێكی ناوخۆیی هاوبه‌ش شاره‌كه به‌ڕێوه ببات، به‌ڵكو كێشه‌ی گه‌وره له كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت ده‌ته‌قێته‌وه، كه پێده‌چێت ململانێیه‌كی توند و تاڵ بێت.