نوچەنێت-عه‌ره‌بی جه‌دید
نزیك بوونه‌وه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق و هه‌ردوو پارته كوردییه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی “یه‌كێتی و گۆڕان” له یه‌كتر وروژاندن و نیگه‌رانی جه‌ماوه‌ریی لێكه‌وتووه‌ته‌وه له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان هه‌زاران كه‌س خۆپیشاندانیان له دژی لێدوانه‌كانی سروه عه‌بدولواحید، په‌رله‌مانتاری سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجامدا، كه سوکایەتی به‌رامبه‌ر بنەماڵەی شەهید و پێشمه‌رگه كردبووی، خۆپیشانده‌ران دروشمیان دژی ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌رز كردبوه‌وه و داوای دادگایی كردنیان ده‌كرد، به خیانه‌ت كردن و كاركردن بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانی مالیكی، بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات تۆمه‌تبارییان كرد.
لای خۆیه‌وه عه‌قید ئه‌حمه‌د له‌تیف، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 80ی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان، نیگه‌رانی خۆی پیشاندا له به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره و گوتی، ئه‌و هه‌ستی كه‌سوكاری شه‌هیدانی بریندار كردووه، و ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و كردوویه‌تی دوورن له راستییه‌وه.
له‌تیف گوتی، ئه‌گه‌ر داوای لێبوردن نه‌كات، ئه‌وا رۆژی دووشه‌ممه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین، داواشی له رێكخراوه‌كان كرد، پشتگیری ئه‌و سكاڵایه بكه‌ن.
دوێنێش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تیایدا سه‌ركۆنه‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕانی كرد و جه‌ختی كرده‌وه، كه سروه عه‌بدولواحید سوكایه‌تی به خوێنی پێشمه‌رگه كردووه.
لایخۆشییه‌وه سروه عه‌بدولواحید، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به قسه‌كانی بڵاو كرده‌وه و گوتی، ئه‌و قسانه ته‌نها بۆ شێواندنی كه‌سایه‌تیمه و سكاڵا له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه تۆمار ده‌كه‌م، كه كه‌سایه‌تی منیان شێواندوه له هه‌رێمی كوردستان.
پێشتر سیاسه‌توانانی كورد ئاشكرایان كردبوو، كه دروستبوونی هاوپه‌یمانێتیه‌كی نوێ نزیكه، له نێوان نوری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا و چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی تر، بیرۆكه‌ی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ش دوای سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ پارێزگای سلێمانی سه‌ری هه‌ڵداوه.
چه‌ند رۆژێكیشه جوڵه‌یه‌كی به‌رفراوان هه‌یه بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیه نوێیه‌كه، كه هه‌ر یه‌ك له مالیكی و سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی تێدان، بۆ ئاماده‌سازی كردن بۆ ئیداره‌دانی قۆناغی دوای داعش.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی ئه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌وه، كه هاوپه‌یمانێتیه نوێكه ئامانجی ئه‌وه‌یه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بانگهێشتی په‌رله‌مان بكات و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات و رۆڵی مه‌سعود بارزانیش سنوردار بكات.