نوچە.نێت
حەلیمە ئایدن، تەمەن ١٩ ساڵ،دانیشتوی ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە بەرەگەز صۆماڵیە، بەتوانا ولێهاتوی خۆی بە باڵاپۆشی و نەریتی خۆی بەشداری پێشبرکێی هەڵبژاردنەکانی شاجوان دەکات، توانا ومتمانە بەخۆبونی حەلیمە سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێنا لە وولایەتی مینیسوتا، سەر بە رۆژئاوای ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا .
حەلیمە بەجوانیەکەی توانی سەرنجی هەموان بۆ خۆی رابکێشێت ، جگە لە ئازایەتیەکەی توانی هەنگاو بەسەر ئەو کۆت بەندانە بنێێت کە لەکۆمەڵگای صۆماڵیدا بەسەر ژناندا سەپێنراوە.
لەلایەکی تر راگەیاندنەکانیش پشتگیری خۆیان بۆ حەلیمە راگەیاند . لەپێگە کۆمەڵایەتیەکانی وەک ئینستاگرام فیسبوک هەموو پاڵپشت بوون بۆ حەلیمە، هەربۆیە حەلیمە بە دەیان هەزاران بینەری حەلیمە بون بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.




