هەردوو ئەستێرەی جیهانی کانیە ، کیم کاردیشیان شوێنی نیشتەجێبونیان جیا دەکەنەوە

0

نوچە.نێت

 

سەرچاوە بیانیەکان ئاشکرایدەکەن، ماوەیەک لەمەوبەرلەپارسیی پایەتەختی فرنسا،  لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دەست درێژی کرایە سەر کیم کاردیشیان، خشڵ وزێرو پارەکانیان لێ دزی ، ئەو بابەتەش کێشەی تەندروستی لای هاوسەرەکەی کیم،”كانيي ويست Kanye West”، دروست کردوە، لەئێستادا لەژێر چاودیری پزیشکدا چارەسەر وەردەگرێت.

ئەو سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکات کە ، ئەوبرە چارەسەرەی کە کانیە وەریدەگرێت زیاد لە پێوسیتە، هەربۆیە توشی لەبیرچونەوەو کێشەی عەقڵی بۆ دروست کردوە،پزیشکەکان پێیان وایە کە دەبێت کانیەی هاوسەری کیم کاردیشیان، لەژێر چاودێری پزیشکدا بێت هەتا دەگەرێتەوە دۆخی جارانی.

لەلایەکی تر رۆژنامەکان ئەوە دەخەنە روو کە دوای ئەوەی کانیە لە نەخۆشخانە دەرچوە خانویەکی بە کرێ گرتوە ،بەتەنیا دور لە هەردوومنالەکانی و کیم دەژی.

گۆڤاری People، باس لەوەدەکات کە کانیە لەماڵەکەی خۆی چاوی بە پزیشکەکانی کەوتوە ، هەموو چارەسەرەکانیش لەژێر چاودیری پزیشکدا وەردەگرێت کیم کاردیشیان و دایکی وخوشکەکانی هاوکاری و یارمەتی کانیە دەکەن هەتا دەگەرێتەوە دۆخی جارانی.

 
1480922670_222

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com