
لەتیف شێخ مستەفا پەڕلەمانتاری عێراق. ئۆتۆبێلی گولەنەبڕ رەتدەکاتەوە
نوچەنێت
لەتیف شێخ مستەفا پەڕلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان، لە رونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ نوچەنێت ناردووە، رایدەگەیەنێت کە هەرلەسەرەتاوە لەگەڵ کرینی ئۆتۆبێلی گولەنەبڕدا نەبووە بۆ پەڕلەمانتارو دەشڵێت” داوام لەسەرۆکایەتی پەرلەمان کرد فەرمان بدات بە لیژنەی کڕین کە یەک دانە کەمتر بکرن”.
دەقی رونکردنەوەکە
ڕون کردنەوەیەک لە پەرلەمانتار لەتیف شێخ مستەفاوە سەبارەت بە ئوتومبیلی گولە نەبڕ
من هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەوە نەبوم کە ئۆتۆمبێلی گولەنەبڕ یان هیچ ئیمتیازێکی تر بدریت بەپەرلەمانتار، پێشم وابووە ئەو ئیمتیازاتانەش کە ئێستا هەن دەبێت کەمتر بکرێنەوە، بۆ ئەوەی جیاوازی لە نیوان پەرلەمانتارو خەڵکدا کەمبکرێتەوە، بە خۆشحاڵیشەوە دەڵێم، یەکێک بوم لەوانەی لەگەڵ کەمکردنەوەی موچەی پەرلەمانتارو پلە باڵاکاندا بووم و کەمیشمان کردەوە، سەبارەت بەداواکاری کڕینی ئوتومبیل من نە لەگەڵی بووم نەدەنگیشم بۆداوە، ئەو دانیشتنەی کە دەنگیان بۆدا من هەر لەپەرلەمانیش نەبووم، لەسلێمانی بووم بەهۆی مۆڵەتی نەخٶشیەوە، بەدڵنیاییەوە لەوێش بومایە لەگەڵ ئەوانە دەبووم کە لەگەڵ نین .
کە هەواڵەکەشم بیست ڕاستەوخۆ هەڵویستی خۆم ئاشکراکرد و ڕامگەیاند کە من لەگەڵی نیم و تەنازول لەوە ی خۆم دەکەم، داوام لەسەرۆکایەتی پەرلەمان کرد فەرمان بدات بە لیژنەی کڕین کە یەک دانە کەمتر بکرن. ئەم هەلویستەشم لە میدیا عەرەبیەکان بلاو کرایەوە، بۆیە بە پیویستم زانی هەڵویستی خۆم بۆ میدیای کوردیش ڕون بکەمەوە .
لەگەل ڕێزدا