نوچه‌نێت- سۆمه‌ریه نیوز
عالیه نوسه‌یف، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی ئیسلاح، رۆژی هه‌ینی داوای كرد، سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، سنورێك بۆ ئه‌و نمونه مه‌ترسیداره دابنێن، كه وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، پێی هه‌ستاوه، به ده‌ركردنی پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، به‌هۆی ئاشكرا كردنی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا و ده‌ستووره.
نوسه‌یف له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی “به‌و پێیه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق، پارێزه‌ری ده‌ستوره و سه‌رۆكوه‌زیران، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردنه و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش، ده‌بێت سنورێك بۆ ئه‌و نمونه ناشیرین و مه‌ترسیداره دابنێن، كه له عێراق رووده‌دات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، عه‌باس ئه‌سه‌دی، پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌رده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی، كه دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ئاشكرا كردووه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه، كه سه‌رجه‌م پشكنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان ناتوانن به دروستی كاری خۆیان ئه‌نجام بده‌ن”. ده‌شپرسێت “ئایا به‌مشێوه‌یه پاداشتی كه‌سێكی شه‌ریف و پاك ده‌درێته‌وه، كه گه‌نده‌ڵی ئاشكرا ده‌كات؟”.
نوسه‌یف هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “شه‌قامی عێراق، زۆر توڕه‌یه له‌و گرته ڤیدیۆیه ئازاربه‌خشه و ئیهانه‌ی هه‌ستی هاوولاتیانی كردووه، كه تیایدا وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران ده‌رده‌كه‌وێت و جنێو و قسه‌ی ناشرین به پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌دات و داوای لێده‌كات له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بێته خواره‌وه و وه‌زاره‌ت به‌جێبهێڵێت، كاتێكیش پشكنه‌ره‌كه هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت، بژی عێراق، وه‌زیر وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و پێی ده‌ڵێت، بێده‌نگ به”.
نوسه‌یف ده‌ڵێت “هه‌ڵسوكه‌وتی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران، به پێشێلكاریه‌كی روونی یاسا و ده‌ستور داده‌نرێت، بێده‌نگ بوونیش له‌م جۆره ره‌فتارانه مانای كۆتایی هاتنی رۆڵی چاودێریه له عێراقدا، چونكه هه‌موو پشكنه‌ره‌كان له وه‌زیره‌كانیان ده‌ترسن و ناچار ده‌بن موجامه‌له‌ی وه‌زیر بكه‌ن و چاوپۆشی له گه‌نده‌ڵیه‌كانیان بكه‌ن”.
نوسه‌یف گوتی “ده‌بێت حكومه‌تی عێراق و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی چاو به ره‌فتاری ئه‌م وه‌زیره‌دا بخشێننه‌وه، پێویستیشه حه‌سه‌ن یاسری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی پشكنه‌ره گشتیه‌كه‌ی وه‌زارتی كۆچ و كۆچبه‌ران، بانگهێشت بكات بۆ ئاشكرا كردنی ئه‌و دۆسیه گه‌نده‌ڵیانه‌ی، كه لای ئه‌و هه‌ن، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، هه‌موو ئه‌و دۆسیانه‌ی گه‌نده‌ڵی ئاشكرا ده‌كه‌ین، كه تێوه‌گلانی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاریش ده‌سه‌لمێنێت، له مامه‌ڵه‌ی گوماناوییان له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌زاره‌ته، هه‌ر چه‌نده بانگه‌شه‌ی ده‌ستپاكی و شه‌ره‌فمه‌ندی ده‌كه‌ن”.
چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاو كرده‌وه، كه تیایدا شه‌ڕه قسه له نێوان ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران و عه‌باس ئه‌سه‌دی، پشكنه‌ری گشتی له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا دروست ده‌بێت.