نوچە.نێت
راگەیاندکاری عێراقی دورە ئەحمەد لەپێگەی تایبەتی خۆی لە ئیسنتاگرام چەند وێنەیەکی تازەی خۆی بڵاودەکاتەوە کە رەنگ و ستایلی برینی قژی گۆریوە.
دورە وەک راگەیاندکارێکی عێراقی بەتوانا، بەهۆی گۆرینی ستایلی قژی و رەنگکردنی بە رەنگی پەمەیی لە پێگەی ئینستاگرام نزیکەی نیو ملیۆن بینەری دەبێت و هەوادارانی بەخۆی سەرسام دەکات.
زۆرێک لە جەماوەرەکەی پێشنیاری بۆ دەکەن کە خۆی هەڵبژێرێت بۆ شاجوانی بە دڵنیایی دورە سەردەکەوێت،
لەلایەکی تر دورە بەنیازە بەشداری فیلمێک بکات بەناوی “في الوقت الضائع”،کە لە دەرهێنانی دەرهێنەری عێراقی یاس الیاسری، کە وەک یەکەم تاقی کردنەوە دەبێت بۆ دورە لەبواری نواندندا.



