نوچه‌نێت – واشنتۆن پۆست
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له راپۆرتێكیدا، كه له موسل و هه‌ولێر ئاماده‌ی كردووه ده‌ڵێت، به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كوژراوان له‌ناو موسڵ، پرسیار له‌باره‌ی پلانی شه‌ڕه‌كه‌وه دروست ده‌كات، كه تیایدا هاووڵاتیان هانده‌دران له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه و له موسل نه‌چنه ده‌ره‌وه.
رۆژنامه‌كه دۆخی موسڵی دوای شه‌ش هه‌فته له ده‌ست پێكردنی هێرشی هێزه عێراقییه‌كان بۆ گرتنه‌وه‌ی شاره‌كه، به دژوار وه‌سف كرد. ئاماژه‌شی به كوژرانی 600 كه‌س له خه‌ڵكی سڤیل و سه‌رباز كرد تا ئێستا.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه به‌ره‌وپێش چوونی سوپای عێراق زۆر هێواش بووه‌ته‌وه، به‌هۆی بوونی خه‌ڵكی سڤیل و خۆكوژ و سه‌دان ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو و دانانی سه‌دان قه‌ناس به‌ده‌ست له سه‌ربانی ماڵه‌كان، بۆ پێكانی سه‌ربازانی سوپای عێراق و ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله‌ی، كه ده‌یانه‌وێت شاره‌كه به‌جێبهێڵن.
سوپای عێراقیش، ناتوانێت چه‌كی قورس و موشه‌ك له دژی چه‌كدارانی داعش به‌كار بهێنێت، ئه‌مه‌ش له‌پیناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان.
داواكارییه دژبه‌یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا
له‌لایه‌كی تره‌وه هێزه‌كانی ئه‌مریكا، داواكاری دژبه‌یه‌ك له سوپای عێراق ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك فه‌رمانده عێراقیه‌كان باسی ده‌كه‌ن، ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ده‌بێت هه‌نگاو بنرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی خه‌ڵكی سڤیل، له هه‌مان كاتیش‌دا داوا ده‌كات، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا خێراتر بكرێت، به تایبه‌تی له كۆتا رۆژه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا، یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك پیشان بده‌ن، له‌باره‌ی به‌ره‌و پێشچوونی سه‌ربازی له موسڵ.
لیوا سامی عورێزی فه‌رمانده‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی عێراق له فیرقه‌ی سێ ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی سڤیل له موسڵدا نه‌بوونایه، ئه‌وا ئێستا گه‌یشتبوینه سه‌ر رووبار”. مه‌به‌ستی رووباری دیجله‌یه، كه شاره‌كه ده‌كاته دوو به‌شه‌وه.
له‌باره‌ی به ئامانج گرتنی هاووڵاتیان، كه ده‌یانه‌وێت له شاره‌كه بچنه ده‌ره‌وه، له‌لایه‌ن داعشه‌وه، عورێزی ده‌ڵێت “هه‌ر پلانێك بۆ چۆڵ كردنی شاره‌كه، مه‌ترسی زۆری تێدایه، ئێمه‌ش به‌رپرسیارین له‌وه”.
رۆژنامه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه شه‌ڕی موسڵ ئاسان نابێت، چونكه له رووبه‌رێكدا ئه‌نجام ده‌درێت، كه دانیشتوانێكی چڕی تێدایه و ژماره‌یان له سه‌رو ملیۆنێك كه‌سه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها موسڵ به‌های سیمبولی هه‌یه بۆ رێكخراوی داعش، به‌وه‌ی، كه چڕترین شاره له رووی دانیشتوانه‌وه، كه داعش تا ئێستا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، بۆیه به ئاسانی و به‌بێ شه‌ڕێكی راسته‌قینه چۆڵی ناكه‌ن.