نوچەنێت
هاوکات لە گەڵ پێشڕەوی هێزەکانی سوپای سوریا، لە چەند بەشێکی حەلەب کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی دژبەری بەشار ئەسەد و سوپای ئازاد -دایە، نوێنەرێکی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانە هۆشداری دەدات، کە بەر لەوەی ئەم شارە ببێت بە گۆڕستا، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و سەرجەم لایەنە سوریەکان فریای شارەکە بکەون.
ستێفان ئۆبرایان، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە کە لە پێناو مرۆڤایەتیشدا بووە، خەڵکی مەدەنی شارەکە بپارێزێت.
ئەم لێدوانەی “ستێفان ئۆبرایان” ، جێگری سکرتێری گشتی لە کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدایە، کە ئەنجومەنی ئاسایشی دانیشتنێکی نائاسایی بۆ باس و گفتوگۆ لە بارەی حەلەب پێکدەهێنێ.
ستێفان ئۆبرایان لەم بارەوە دەڵێت: لە پێناو مرۆڤایەتیشدا بووە، داوای لە لایەنەکان و بڕیاربەدەستان دەکەین ئەوەی لە توانایاندایە، بۆ پاراستنی خەڵکی بێ دیفاع و مەدەنی شارەکە بە کاری بێنن و بەر لەوەی شارەکە ببێتە گۆڕستانێکی تەواو، رێگە بدەن یارمەتیەکان بۆ ناوچە گەمارۆدراوەکان رەوانە بکرێت.
ئەم بەرپرسەئی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاماژەی بەوەش داوە کە بە پێی هەندێک راپۆرتی باوەڕپێکراو،لایەنە ناحکومیەکان بوونەتە رێگر لە بەردەم هەڵاتنی خەڵکی مەدەنی شارەکە.
پێشتر لە راپۆرتەکاندا هاتبوو، کە هێرشەکانی سوپای سوریا و هاوپەیمانانی بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن لە رۆژهەڵاتی حەلەب،ب ۆتە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٢٠ کەس لە خەڵکی مەدەنی شارەکە.
روانگەی مافەکانی مرۆڤی سوریا لەم بارەوە رایگەیاندووە، کە ٢٦ لە خەڵکی مەدەنی حەلەب بە هۆی تۆپبارانی سوپای سوریا کوژراون.
رێکخراوی بەرگری مەدەنی سوریا، دیمەنەکانی دوای هێرشی سوپای سوریای بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری بەشار ئەسەد بڵاو کردۆتەوە. چالاکانی مەدەنی دەڵێن، زۆریەک لە کوژراوەکان خەڵکی مەدەنی شارەکەن و بەم هۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆرتر ئاوارە بوونە.
روانگەی مافەکانی مرۆڤی سوریا کە لە لەندەن جێگیرە،دەڵێت لە دوو هەفتەی رابردوودا بە لانی کەم ٣٠٠ کەس لە خەلکی مەدەننی دانیشتووی بەشی رۆژهەڵاتی حەلەب کوژراون کە ٣٣ کەسیان لە منداڵان پێکدێن.هەر بە پێی ئەم راپۆرتە،٤٠ کەسی دیکە لە خەڵکی مەدەنی لە رۆژئاوای حەلەب و ناوجەکانی دیکەی ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کوژراون.
حەلەب، کە سەردەمانێک ناوەندی بازرگانی و پیشەسازی سوریا هەژمار دەکرا، لەم مانگانەی دویایدا بۆتە مەیدان شەڕ و پیکدادانە خوێناوییەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە و ئیسلامگەرا توندڕەوەکان. هێزەکانی وەفادار بە -بەشار ئەسەد، توانیویانە بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی سوریا و هەروەها پشتیوانی ئێران و میلیشیا شیعەکان سەرکەوتنی بەرچاو بە دەست بێنن.
هێزەکانی سوپای سوریا، لە رۆژانی رابردوو لە پێشڕەویدا بووە و توانیویانە چەند ناوچەیەکی هەستیار و ستراتیژیک لە رۆژهەڵاتی حەلەب کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
بە توندتربوونەوەی ئاگری ئەم شەڕە، دەیان هەزار کەس لە دانیشتوانی رۆژهەڵاتی حەلەب، بەرەو ناوچەکانی رۆژئاوای شارەکە وناوچەکانی دیکەی سوریا هەڵاتوون. سەرچاوەکان باس لە ئاوارە بوونی ٢٠ بۆ ٥٠ هەزار کەس دەکەن.
یەک لە سەر سێی رۆژهەڵاتی حەلەب، لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی سوریا دەرهاتووە و ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمی سوریا لەم بارەوە رایگەیاندووە ،کە لە ئێستادا هێزەکانی سوپای سوریا بەرەو باشورو رۆژهەڵاتی حەلەب لە پێشڕەویدان.