نوچه‌نێت- عه‌ره‌بی جه‌دید
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانی موسڵ رۆژی سێشه‌ممه ئاشكرای كرد، ته‌رمی چه‌ند كه‌سێكی سڤیل دۆزراونه‌وه، كه پێشتر له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه رفێندرابوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت جه‌ختی كرده‌وه، كه رۆژی سێشه‌ممه هێزه عێراقیه‌كان چه‌ند ته‌رمێكیان له گوندی زه‌هلیله‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی گه‌یاره‌ی باشوری موسڵ دۆزیوه‌ته‌وه، گوتیشی ته‌رمه‌كان شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌یان پێوه دیار بووه و شوێنی فیشه‌كیش به سه‌ریانه‌وه بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی “دانیشتوانی ناوچه‌كه ته‌رمه‌كانیان ناسیوه‌ته‌وه و به هێزه ئه‌منیه‌كانیان راگه‌یاندووه، كه ئه‌وانه چه‌ند كه‌سێكی سڤیل بوون و پێش چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن ئه‌و میلیشیا شیعانه‌وه ده‌ستگیر كران، كه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق هاتبوونه ناوچه‌كه.
ئاشكرا بوونی قوربانیانی ده‌ستی میلیشیا شیعه‌كان له موسڵ له كاتێكدایه، رێكخراوه مرۆیه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هۆشداریان داوه له دووباره ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل له‌میانه‌ی شه‌ڕه‌كاندا.
سه‌لام جبوری، سه‌رۆكی رێكخراوی عێراقی ئاشتی و مرۆڤایه‌تیه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ره‌خنه‌ی له بێ ده‌نگی حكومه‌تی عێراق گرت، له به‌رامبه‌ر چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی میلیشیا شیعه‌كان له‌و ناوچانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، كه هێزه‌كانی سوپای عێراق رزگاریان ده‌كه‌ن له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش، هۆشداریشیدا له چاوپۆشی كردنی حكومه‌تی عێراق، له‌و ته‌رمه نه‌ناسراوانه‌ی ناو به ناو هێزه عێراقیه‌كان له ده‌و‌روبه‌ری موسڵ ده‌یاندۆزنه‌وه.
پێشتریش رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ جه‌ختی كرده‌وه، كه میلیشیا شیعه‌كان ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر ئاواره‌كانی موسڵ.
ئه‌و رێكخراوه گوتیشی ئه‌و میلیشیایانه منداڵان به سه‌رباز ده‌كه‌ن و به زۆر شه‌ڕیان پێده‌كه‌ن له دژی داعش، ئه‌مه جگه له گرتن و رفاندنی خه‌ڵكی سڤیلی ئاواره.