نوچەنێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
ئه‌یاد جه‌ماله‌دین، پیاوی ئایینی شیعه و سیاسه‌توانی عێراقی، رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند، ئێران حزبوڵڵای لوبنانی له عێراق كۆپی كرد و ناوی لێنا ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
جه‌ماله‌دین له بڵاوكراوه‌یه‌كدا، كه له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردبوه‌وه ده‌ڵێت “ئه‌مڕۆ به فه‌رمی عێراق گۆڕا بۆ لوبنانێكی دیكه”. گوتیشی “له لوبنان سوپا، مئاوه‌مه، حكومه‌تی پشك پشكێنه‌ی تایفه‌گه‌ری هه‌یه، دوای یاسای حه‌شدی شه‌عبی له عێراقیش سوپا، حه‌شدی شه‌عبی، حكومه‌تی پشكپشكێنه‌ی تایفه‌گه‌ری هه‌یه”.
پێشیوابوو ئێران حزبوڵڵای لوبنانی له عێراق كۆپی كرد له‌ژێر ناوی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی. ده‌شڵێت دووانه‌ی سوپا و میلیشیا شیعه‌كان ستراتیژیه‌تی خومه‌ینیه بۆ پارێزگاری كردن له ده‌سه‌ڵات، خومه‌ینی متمانه‌ی به سوپای ئێران نه‌بوو و مه‌ترسی ئه‌نجامدانی كوده‌تای هه‌بوو، بۆیه به‌خێرایی سوپای پاسدارانی دروستكرد.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد “ئێران حزبوڵڵای لوبنانی دروست كرد و ته‌قدیسی كرد، هه‌مان كاریش له عێراق ئه‌نجام ده‌دات و كردیشی، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری بێده‌نگ بكات به “مه‌زن” ناوی برد، به هه‌مان شێوه ئوسامه نوجێفیشی به مه‌زن ناوبرد بۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگی بكات”.
هه‌روه‌ك چۆن له لوبنان یارمه‌تیه نێوده‌وڵه‌تی و سیاسی و داراییه‌كان بۆ لوبنان ده‌درێن به حزبوڵڵا، له عێراقیش به هه‌مان شێوه ده‌بێت، هه‌روه‌ها لوبنانیه‌كان به گشتی و شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته به تایبه‌تی به‌ده‌ست میلیشیای حزبوڵڵاوه ده‌ناڵێنن، عێراقیه‌كان و شیعه‌ش به تایبه‌تی به هه‌مان ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنن”.
ئه‌و پێیوایه عێراقیه‌كان ئێستا له نێوان به‌رداشی دوو ترس‌دا ده‌ژین، ترسێك له تیرۆر و ترسێكیش له‌و میلیشیا پیرۆزكراوه‌ی، كه به ناوی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه دروستبووه. روونیشی كرده‌وه “له لوبنان ده‌توانیت جنێو به خودا بده‌یت، به‌ڵام نا‌توانیت ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌یه‌كیش له حزبوڵڵا بگریت، له عێراقیش هه‌مان دۆخ ده‌بێت سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عبی”.
جه‌ماله‌دین ده‌ڵیت “له دوای رووخانی رژێمی سه‌ددامه‌وه، یاسای حه‌شدی شه‌عبی خراپترین یاسایه، كه ده‌رچووبێت، ئه‌م یاسایه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی عێراق و جیهانیش ده‌بێت، ده‌بێت ئه‌مریكا بزانێت رێگه‌ی به دروستكردنی حزبوڵڵایه‌كی دیكه دا له عێراق، پێویسته ئه‌مریكا به‌رپرسیارێتی پێشهاته‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ڵبگرێت بۆ ماوه‌یه‌كی دوور مه‌ودا”.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد “ئێران پارویه‌كی چه‌ور ده‌داته ئوسامه نوجێفی له به‌رامبه‌ر بێده‌نگ بوونی و تێپه‌ڕاندنی یاسای كۆپی كردنی حزبوڵڵای لوبنان له عێراق، هه‌روه‌ك چۆن ده‌می سه‌عد حه‌ریری و نمونه‌كانی ئه‌وی له لوبنان چه‌ور كرد، ده‌بێت ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌په‌له فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای حه‌شدی شه‌عبی. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه ئه‌مڕۆ رۆژی بڕیاردانه، یان دروستكردنی ده‌وڵه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكان، یان دروستكردنی میلیشیاكان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت.