نوچە.نێت
هونەرمەندی بریتانی ئەدیل، دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، بریار دەدات ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەجێ بێڵێت.
گۆرانی بێژی بەناوبانگ ئەدیل، ئاشکرایکرد کە” بۆ ماوەی چەند مانگێک لە ئەمریکا نیشتەجی بوە، بەڵام بەهۆی دەرچونی ترامپ لە هەڵبژاردنەکاندا بۆ سەرۆکایەتی ووڵاتە یەگرتوەکانی ئەمریکا ، دەست بەجێ بریاری دەدات ئەمریکا بەجێ بێڵێت چونکە پێی وایە لەمەودوا ئەمریکا شوێنێکی باش نیە بۆ بنیاتنانی خێزان پەروەردەکردنی مناڵ.”
ئەدیل، ئاماژە بەوە دەکات کە ” ئەو خانوەی لە هولیوود هاوینی پێشو کریبوی، دەیفرۆشێت و دەگەرێتەوە بۆ لەندەن لەگەڵ ئەنجلیوی کوری، تەمەن ٣ ساڵ و خۆشەویستەکەیدا لەوێ ژیان بەسەر دەبەن.



