نوچه‌نێت- ئه‌لعه‌ره‌بیه
تا ئێستاش ئه‌و یاسایه‌ی، كه په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندی كرد و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا تیكه‌ڵ كرد، سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌ی 89 په‌رله‌مانتاری سوننه له هاوپه‌یمانی هێزه سوننه‌كان و فراكسیۆنی وه‌ته‌نیه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی، كاردانه‌وه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامن و له‌لایه‌ن چه‌ندین فراكسیۆن و كه‌سایه‌تی سوننه‌ی عێراقه‌وه ره‌خنه‌ی ئاراسته ده‌كرێت.
په‌رله‌مانتاره سوننه‌كان داوای هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاساكه‌یان كرد، به تایبه‌ت كه ده‌بێت 40%ی ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ هۆزه سوننه‌كان ته‌رخان بكرێت.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاره سوننه‌كان له‌و هه‌نگاوه‌ش پاشگه‌ز بوونه‌وه، به‌وپێیه‌ی ده‌بێته هۆی قوڵبوونه‌وه‌ی دابه‌شبوونی عێراق و په‌راوێز خستنی زیاتری سوننه.
لایخۆشیه‌وه ساڵح موتڵه‌گی سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، له لێدوانێكدا گوتی ”په‌سه‌ند كردنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی كۆتایی هاتنی خه‌ونی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نییه بۆ عێراقییه‌كان”.
له به‌رامبه‌ردا په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان، كه له فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی، فراكسیۆنی مواتن به سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم و ره‌وتی سه‌در به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در پێكهاتووه، ده‌نگیان دا به یاسای حه‌شدی شه‌عبی، كه ده‌سه‌ڵاتی فراوان ده‌داته ئه‌م میلیشیایانه، له‌وانه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌منی له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق، به ته‌واوی وه‌ك سوپای عێراق.
جێگه‌ی باسه پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، كه به پشتیوانێكی دیاری حه‌شدی شه‌عبی داده‌نرێت، به نووسراوی فه‌رمی داوای كردبوو، كه پێش ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت، پڕۆژه یاساكه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ڵام دواتر ته‌نها دوای ده‌نگدان به یاساكه، پیرۆزبایی له په‌سندكردنی پڕۆژه یاساكه كرد.
سه‌ركرده‌ی پارته سیاسیه‌كانی عێراق له ئه‌نبار، سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی عه‌بادیان به داكوتینی دوا بزمار له تابوتی ئاشته‌وایی نیشتمانی له عێراق وه‌سفكرد.