ڤیدیۆ..گومان وا لە کوڕێک دەكات كامێرایەكی چاودێری بخاتە ژوورەكەی دایكییەوە
پاش ئەوەی رۆژانە دەچێتە سەردانی دایكی لە خانەی بەساڵاچووان، دەبینێت، شوێنی لێدان و شین بوونەوە بە جەستەی دایكییەوە دیار بووە.
كوڕەكە بڕیار دەدات كە كامێرایەكی چاودێری بخاتە ژوورەكەی دایكییەوە،
لەڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، كە دایكی ئەو كوڕە لەلایەن كارمەندانی خانەكەوە لێیدەدرێت و ئازاری دەدرێت،
لەبەشێكی ڤیدیۆكەدا ئەو ژنە بەساڵاچووە ناچار دەكرێت بۆنی پیساییەكەی خۆی بكات .