نوچه‌نێت- وۆڵ ستریت جۆرناڵ
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی، ئاماژه به‌و ئاسته‌نگانه ده‌كات، كه دێته به‌رده‌م هێزه عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له پرۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی موسڵ له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش، ده‌ڵێت ئێستا فه‌رمانده سه‌ربازیه عێراقیه‌كان له گۆڕینی ته‌كتیكی شه‌ڕ ده‌كۆڵنه‌وه له شاره‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان ده‌یانه‌وێت حكومه‌تی عێراق، دانیشتوانی ناو شاری موسڵ هان بدات بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه به‌جێ بهێڵن و دوور بكه‌ونه‌وه لێی، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌به‌رده‌م سه‌ربازه‌كاندا بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به تۆپی قورس و هێزی ئاسمانی، به شێوه‌یه‌كی باشتر بۆردوومانی پێگه‌كانی داعش بكه‌ن.
ده‌شڵێت پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، پێش هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازیه‌كه لێدوانی‌دا و داوای له خه‌ڵكی موسڵ كرد له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه، به‌ڵام ئێستا فه‌رمانده سه‌ربازیه باڵاكان فشار ده‌خه‌نه سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی، بۆ گۆڕینی ته‌كتیی شه‌ڕكردن، ئه‌مه‌ش دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له مانگێك به سه‌ر ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان پێیانوایه دوای چونه ناو و به‌ره‌و پێشچوونی سوپا بۆ ناو دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراق، هێزه‌كانی عێراق خۆیان له به‌رده‌م چڕی دانیشتوانی گه‌وره‌دا بینییه‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازیه‌كه پڕ بێت له سه‌ركێشی كردن و مه‌ترسی، به تایبه‌ت بۆ دانیشتوان.
زیانی خه‌ڵكی سڤیل
فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان ده‌یانه‌وێت حكومه‌تی عێراق خه‌ڵكی موسڵ هان بدات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبێن له شاره‌كه و به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه بڕۆن، كه رزگار كراون، به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه توشی دانیشتوانی شاره‌كه ببێت، كه له یه‌ك ملیۆن كه‌س زیاترن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی باشتر له‌به‌رده‌م هێرشكه‌راندا دروست ببێت بۆ بۆردوومان كردنی ئاسمانی و تۆپخانه قورسه‌كان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، سه‌ربازه عێراقییه‌كان ئێستا چه‌ند هه‌نگاوێكیان هه‌ڵگرتووه له شه‌ڕ كردن له ناو موسڵدا، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه گیانه‌كانی دانیشتوان. ئێستا پرۆسه‌ی شه‌وانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به پێ ده‌ڕۆن، له كاتێكدا خه‌ڵكی شاره‌كه خه‌وتوون، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی كۆماندۆش دووربینی شه‌وبین به‌كارده‌هێنن بۆ دۆزینه‌وه‌ی قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی داعش.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه زۆری چڕی دانیشتوانی موسڵ ئاسته‌نگ له به‌رده‌م به‌هێزی هێرشه‌كه‌دا دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاستی قوربانیانی خه‌ڵكی سڤیل به‌رز ده‌كاته‌وه.