نوچه‌نێت- ئه‌لجه‌زیره
دوای ئه‌وه‌ی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی رایانگه‌یاند، كه به‌شداری له شه‌ڕی موسڵدا ده‌كه‌ن و به‌ره‌و ته‌له‌عفه‌ری زۆرینه توركمان به‌ڕێكه‌وت، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، كه ئه‌وان ئاماده‌ن له سوریاش بجه‌نگن، ئه‌مه‌ش چاودێران پێیانوایه، كه به فه‌رمی راگه‌یاندنی گۆڕانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبیه بۆ میلیشیایه‌كی “تێپه‌ڕێنه‌ری سنور” بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌جێندای تایفه‌گه‌ری ئیقلیمی.
ئه‌سه‌دی به‌مدواییه به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندبوو “یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی داهاتووی حه‌شدی شه‌عبی گره‌نتی كردنی پاراستنی سنوره له گه‌ڵ سوریا و بڕینی ئه‌و هاوكارییانه‌یه، كه له سوریاوه بۆ رێكخراوی داعش دێت له عێراق”. گوتیشی حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌یه بۆ هه‌ر شوێنێك بچێت، كه هه‌ڕه‌شه بێت له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی چوونی میلیشیاكان بۆ سوریا ئه‌سه‌دی گوتی “ئه‌مه به هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌تی سوریا و عێراق ده‌بێت”.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شداری میلیشیا شیعه‌كانی عێراق له شه‌ڕی سوریادا ماوه‌یه‌كی درێژه بوونی هه‌یه، وه‌ك كه‌تائیبی حزبوڵڵا، كه‌تائیبی ئیمام عه‌لی، بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، به‌ڵام ئه‌مجاره و بۆ جاری یه‌كه‌م به‌شداری كردنیان مۆركی فه‌رمی وه‌رده‌گرێت، به‌وه‌ی، كه حه‌شدی شه‌عبی ئه‌ركه‌كانی داهاتووی راگه‌یاند، به‌ڕای چاودێران.
سه‌رپێچی یاسایی
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، مامۆستای كۆلێژی یاسا له زانكۆی سه‌لا حه‌دین ده‌ڵێت، میلیشیا عێراقییه‌كان پێش ده‌ركه‌وتنی داعش‌یش له عێراق، شانبه‌شانی رژێمی سوریا جه‌نگاون، گوتیشی زۆرینه‌ی میلیشیاكان، له ژێر فه‌رمانی سوپای پاسدارانی ئێراندان، ئه‌و سروشتی جوڵه‌كانین دیاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات ده‌ستێوه‌ردانیان له سوریا كارێكی ئاسایی بێت و به‌شێكه له پڕۆژه‌ی تایفه‌گه‌ری ئیقلیمی ئێران.
له رووی یاساییه‌وه خه‌سره‌و پێیوایه، چوونی میلیشیا شیعه‌كان بۆ سوریا به‌بێ فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، سه‌رپێچی یاسا و ده‌ستوره، به‌و پێیه‌ی حه‌شدی شه‌عبی په‌یوه‌ستن به عه‌بادییه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له كاتی چوونی حه‌شدی شه‌عبیش بۆ سوریا به فه‌رمانی عه‌بادی، مانای وایه عێراق چوه‌ته چوارچێوه‌ی جه‌نگێكی تایفه‌گه‌رییه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و، بووه‌ته به‌شێك له‌و جه‌مسه‌رگیریی تایفه‌گه‌رییه ئیقلیمیه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه حكومه‌تی عێراق حكومه‌تێكی تایفه‌گه‌ریه، بڕوای به هاوبه‌شیی نیشتمانی نییه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری عێراقدا.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێك پێیانوایه، لێدوانه‌كانی ئه‌سه‌دی دووركه‌وتووه‌ته‌وه له‌و ئامانجه‌ی، كه حه‌شدی شه‌عبی بۆ دروستكرا، كه پشتیوانی كردنی سوپای عێراق بوو بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش، كه ئێستا بووه‌ته پێكهاته‌یه‌كی هاوته‌ریبی سوپای عێراق، به‌ڵكو پڕچه‌كتر و باشتر له سوپای عێراق له رووی داراییه‌وه، كه واده‌كات نیگه‌رانیه‌كان زۆر بن سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی میلیشیا چه‌كداره‌كان له دوای شه‌ڕی موسڵ.