پوتین: سنورەکانی روسیا کۆتایی نایەت

0

نوچەنێت-بی بی سی

ڤێلادمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا بە گاڵته‌وه‌ گوتوویەتی، کە سنوورەکانی روسیا کۆتایی نایەت.

پوتین، لە میانەی ڕیوڕەسمی بەخشینی خەڵات بە براوەی کێبەرکێیەکی زانیاری جوگرافی ئەم رستەیەی گوتووە، کە راستەوخۆ لە تیڤی بڵاو بۆتەوە.

لە کاتێکدا ئامادەبووان چەپڵەیان بۆ لێدەدا، پوتین گوتی، ئەمە تەنها گاڵته‌یه‌ك بووە.

پوتین، کە لەم کێبەرکێێە لە منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵانی پرسیبوو، سنورەکانی روسیا لە کوێ کۆتاییان پێ دێت، وه‌ڵامی دایەوە، کە رێڕەوی ئاوی برینگ، واتە ئەو رێڕەوە ئاوییە، کە ئەیالەتی ئالاسکای ئەمریکا لە سیبری روسیا جیا دەکاتەوە.

لێرەدا بوو کە پوتین جەختی کردەوە، کە بۆ سنوری وڵاتەکەی هیچ سنورێک دانانێت.

پوتین بەردەوام جەختی کردۆتەوە، کە بۆ بەرگری لە روسەکان لە هەر کوێیەکی ئەم جیهانە بژین، پابەندە، کە بەرگری تەوایان لێبکات.

رەخنەگران پێیان وایە، کە پوتین بەم پاساو و بیانووە، لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دراوسێ دەستوەردان دەکات، بۆ وێنە لە ئۆکراینیا.

پوتین لە ساڵی ٢٠١٤ چەند مانگ دوای ئەوەی کریمەی خستە سەر قەڵەمڕەوی روسیا، لە گوتارێکدا ستراتیژی سەربازی خۆی راگەیاند.

پوتین لە گوتارەکەیدا رایگەیاندبوو، کە روسیا چالاکانە لە دەرەوەی سنورەکانی خۆی بەرگری لە هاووڵاتیان و مافی رووسەکان دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش، هەموو رێگایەک دەگرێتە بەر، لە سیاسی و ئابووریەوە بگرە تا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە چوارچێوەی یاساکانی مرۆڤدۆستانەی نێودەوڵەتی و مافی بەرگریکردنی تاکەکەسی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com