ئەردۆغان: چەک وتەقەمەنی ئەمریکی دەگاتە دەستی داعش

0

نوچە-میزان

سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، بەشێکی زۆر لەو چەک و تەقەمەنیانەی ئەمریکا، کە بۆ شەڕڤانانی کورد لە سوریا رەوانە دەکرێن، لە کۆتاییدا دەگەنە دەستی داعش.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە تورکیا دژبەرێکی سەرسەخت و جدی تیرۆریزمە ئەردۆغان لە وتووێژ لە گەڵ کەنالی ٢ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل بە ئاماژەدان بەوەی، کە ئەمریکا هەر جۆرە پشتگیرییەکی داعش رەتدەکاتەوە ، دەڵێت: سەرباری ئەوەی کە سوپای ئەمریکا لە شەڕی دژ بە داعش پشتیوانی وڵاتانی بەرەی دژە تیرۆر دەکات بەڵام بە داخەوە بەشێک لە چەک و تەقەمەنیانەی، کە لە لایەن داعشەوە بە کار دەبردرێن، هی وڵاتانی رۆژئاوایە.

دەوڵەتی تورکیا سەرباری ئەوەی، کە بەشێکە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا، بەڵام لە ماوەی رابردوودا بە هۆی پشتیوانی ئەمریکا لە شەرڤانانی یەپەگە لە سوریا، لە گەڵ ئەمریکا پەیوەندییەکی گرژیان هەبووە.

لە کۆتایی مانگی سێبتەمبەری رابردوو ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، کە دەوڵەتی ئەمریکا هێزەکانی کوردی سوریا پڕچەک دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com