نوچەنێت
جێگرى پارێزگارى سلێمانى لە دواى دەستبەکاربوونى ڕایدەگەیەنێت، هەموو دەسەڵاتەکانى پارێزگارى هەیە و لەبرى ئەو دەسەڵاتەکان ڕادەپەڕێنێت.
دواى ئەوەى وەزارەتى ناوخۆ بە پشت بەستن بە ڕاى ئەنجومەنى شورا بڕیارى دەستبەکاربوونى سەردار قادرى بە پارێزگارى سلێمانى بە وەکالەت، هەڵوەشاندەوە، ڕۆژى 9 ى تشرینى دووەمى 2016 وەزارەتى ناوخۆ بڕیاریدا کە سەردار قادر جێگرى پارێزگارى سلێمانى بۆ کاروبارى هونەرى، بۆ ماوەى ساڵێک ئەرکەکانى پارێزگارى سلێمانى بگرێتە ئەستۆ، ئەوەش پاش ئەوەى ڕەزامەندى دەربڕى لەسەر پێدانى مۆڵەتى بێ موچە بۆ ماوەى ساڵێک بە ئاسۆ فەرەیدون.
سه‌ردار قادر، كه له‌بری پارێزگاری سلێمانی ده‌ستبه‌كاربوو بەمیدیای حیزبەکەی راگەیاند:به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ پۆستی پارێزگاری سلێمانی به‌رێوه‌ده‌بات.
سه‌ردار قادر دەڵێت، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بریارێكی كارگێری ده‌ركرد، به‌پێی یاسای ژماره سێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان بڕگه‌ی 20 له‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی پارێزگاری سلێمانیدا جێگری پارێزگار كاره‌نی پارێزگار به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه به‌رێوه‌ده‌بات، بۆیه” ئێمه تێبینیمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌بوو”.
جێگرى پارێزگارى سلێمانى، لەبارەی چۆنیەتی وەرگرتنی دەسەڵاتەکانی وەکو پارێزگاری سلێمانی گوتی “له‌چوارچێوه‌ی لێكتێگه‌شتنێكی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نوسراوێكمان پێگه‌شت كه ئه‌م ماوه‌یه‌ی كه‌ماوه ده‌ستكه‌وتی ئیستحقاقی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، سه‌ردار قادر كه جێگری پارێزگاری سلێمانییه‌و به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه كاره‌كانی پارێزگای سلێمانی به‌رێوه‌ببات”.
سه‌باره‌ت به پۆسته‌كانی دیكه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ماون و به‌پێی ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ده‌ستی هێناوه، سه‌ردار قادر دەڵێت “به‌هاوكاری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستاوده‌ستی ئه‌و پۆستانه‌ش ده‌كرێت و لێكتێگه‌شتنه‌كه جێبه‌جێده‌كرێت و ده‌درێت به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ر كێشه‌یه‌ك یان بۆچونێكی جیاواز دروست بێت كۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌نێوان هه‌ردوولادا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان”.
ده‌شڵێت “كاری یه‌كه‌مم به‌دواداچونی داواكانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت و له‌مرۆشه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گرێدایه‌وه”.