نوچه- ئه‌لجه‌زیره
تویژه‌رێكی ئیسرائیلی بواری كاروباری عێراق، ده‌ڵیت، به بڕوای ئیسرائیلییه‌كان شه‌ڕی موسڵ ئاسۆی فراوانتر له‌به‌رده‌م ئێران‌دا ده‌كاته‌وه بۆ زیاتر كردنی كاریگه‌ریی و هه‌ژموونی له‌سه‌ر عێراق، له رێگه‌ی ئه‌و میلیشیایانه‌ی، كه ئێران له رێگه‌ی سوپای پاسدارانه‌وه سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات.
عیدان باریخ توێژه‌ر له بواری كاروباری عێراق ده‌ڵیت، ته‌نها ئه‌م میلیشیایانه له‌ناو عێراقدا نین كه سه‌ر به ئێرانن، به‌ڵكو له به‌رامبه‌ردا چه‌ندین گروپی چه‌كداری شیعه‌ی تر هه‌ن له عێراقدا، كه دژی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له كاروباری ناوخۆی عێراقدا ده‌وه‌سته‌نه‌وه.
باریخ ده‌ڵیت لایه‌نه شیعه نه‌یاره‌كانی ئێران له عێراقدا، زۆرجار پشتیوانی جه‌ماوه‌ری و ده‌زگا ئایینیه شیعه‌كانیشیان هه‌یه.
تویژینه‌وه‌یه‌كی ئیسرائیلی ده‌ریده‌خات، كه ئێران له هه‌وڵه‌كانی ناوه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی بڕیار له سیاسه‌تی عێراقدا، به‌ڵام ئه‌مه په‌یوه‌سته به‌و به‌ره‌وپێش چوونانه‌ی له ناوه‌نده‌كانی عێراقدا رووده‌دات، به‌تایبه‌ت دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی موسڵ، ئه‌و كاته ده‌رده‌كه‌وێت كه قسه‌ی كۆتایی بۆ كێ ده‌بێت.
ئه‌و تویژینه‌وه‌یه كه پێگه‌ی ویلای ئیسرائیلی بڵاوی كردوه‌ته‌وه ده‌ڵێت، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان له ئیسرائیل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه قبوڵ كردنی عێراق بۆ ئه‌و پشتیوانیانه‌ی ئیران پێشكه‌شی ده‌كات بۆ دژایه‌تی كردنی داعش، به‌و نرخه ده‌بێت كه ئێران داوای ده‌كات، گرنگ ئه‌وه‌یه عیراق نه‌بێته ” هه‌رێمێكی فارسی”.
به‌ڵام ئه‌و زانیاریانه‌ی به ته‌لئه‌ڤیڤ گه‌یشتون، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه شیعه‌ی عێراق نایانه‌وێت ئامرازێك بن له گه‌مه سیاسییه ئیقلیمییه‌كانی ئێران‌دا، بۆ زیادكردنی هه‌ژموون و كاریگه‌ری خۆی.
راز تسمیت، توێژه‌ری ئیسرائیلی له كاروباری ئێران‌دا له زانكۆی ته‌لئه‌ڤیڤ ده‌ڵێت، لایه‌نه‌كانی شیعه هاتنی سوپای توركیا به به‌زاندنی سنور و هێرش كردنه سه‌ر خاكه‌كه‌یان داده‌نێن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كی ئاشكراش هه‌یه له‌ناویاندا له به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له كاروباری ناوخۆی عێراقدا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی به‌غدادا دروشمی دژی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێرانیان به‌رز كرده‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی موسڵه‌وه ، نوسه‌ر و توێژه‌ره ئیسرائیلییه‌كان پێیانوایه كه براوه‌ی ئه‌م شه‌ڕه ئێرانه، چونكه به داگیركردنی موسڵ، دوا ورده‌كارییه‌كانی دروستبوونی هیلالی شیعه ته‌واو ده‌كات له ناوچه‌كه‌دا، كه له ئێرانه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه و به عیراقدا تێده‌په‌ڕێت و ده‌گاته سوریا و لوبنان و له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا كۆتایی دێت.