نووسینگەی عەبادی: رێککەوتنەکەمان لەگەڵ هەرێم هیچ گۆڕانکاریەکى بە سەر نەهاتووە

0

 نوچەنێت

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێککەوتنەکەمان لەگەڵ هەرێم هیچ گۆرانکاریەکى بە سەر نەهاتووە و دەڵێت”لە چەند ناوچەیەکیش جێبەجێکراوە”.

رۆژی پێنجشەممە 17-11-2016 نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق  راگەیێندراوێكی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: رێککەوتنی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لەبارەی رزگارکردنی پارێزگای نەینەوا، تاوەکو ئێستا جێگیرە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، لە چەند ناوچەکیش جێبەجێکراوە.

لە راگەیێندراوەكەدا نووسینگەی عەبادی دەڵێت “هێزەکانی پێشمەرگە شانبەشانی هێزە سەربازییەکانی فیدراڵی دەجەنگن بۆ رزگارکردنی نەینەوا لە دەست تیرۆرستانی داعش”.

لە راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق دا هاتووە “رێککەوتننامەکە، خاڵی راشکاوانەی تێدایە لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە ئازادکراوەکان لەدوای ئازادکردنی موسڵ بۆ ناوچەکانی پێشووی خۆیان، بۆ ئەو ناوچانەی پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی نەینەوا لێی بوون و، ئەو کارەش لە چەند ناوچەیەک جێبەجێکراوە”.

لەراگەیەندراوەکەدا نووسینگەی عەبادی ئاماژەی بەوە دەدات “ئەو ناوچانەی، کە هێزەکانی پێشمەرگە لە سەردەمی حکومەتەکانی پێشوو لێی بوونە، هەروەها ئەو ناوچانەشی پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی (واهاتن نەینەوا) پێشمەرگە رزگارییکردوون، ئەوا هیچ رێککەوتنێکی نوێی لەسەر نەکراوە، دەستوور دیاریدەکات، کە ئەو ناوچانە بۆ کێ دەگەڕێنەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com