نوچه- ئه‌لجه‌زیره
هاوڵاتیان و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له عێراق، میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانی به به‌سه‌رباز كردنی مێردمنداڵان و ناردنیان بۆ شه‌ڕی سوریا به بیانوی جیهاد، تۆمه‌تبار كرد، گوتیشیان ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له هه‌مبه‌ر ئه‌م كێشه‌یه بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه.
چالاكوانان ده‌ڵێن، ئه‌و مێردمنداڵانه پاسپۆرتی ئێرانی‌یان بۆ دروست كراوه و له ئێرانه‌وه گوازراونه‌وه بۆ سوریا، كه‌سوكاری هه‌ندێك له‌و مێردمنداڵانه‌ش سكاڵا ده‌كه‌ن له‌ده‌ست ئه‌وه‌ی كه منداڵه‌كانیان فه‌رامۆش ده‌كرێن دوای ئه‌وه‌ی له شه‌ڕدا بریندار ده‌بن یان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت ته‌رمه‌كانیشیان بۆ ناگه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌وان ده‌ڵێن حكومه‌ت نه‌ك هه‌ر بێده‌نگه، به‌ڵكو وه‌ك وه‌لید زوبێدی نوسه‌ر و توێژه‌ری سیاسیی عێراق ده‌ڵێت، حكومه‌ت له به‌سه‌رباز كردنی به‌رنامه بۆ داڕێژراوی مێردمنداڵانه‌وه تێوه‌گلاوه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی قه‌یرانی سوریاوه له ساڵی 2012.
جیهادی كیفایه
زوبێدی ده‌ڵێت، ئه‌م به‌سه‌رباز كردنه له حوزه‌یرانی ساڵی رابردوه‌وه زیادی كرد، دوای ئه‌وه‌ی سیستانی فتوای جیهادی كیفایه‌ی ده‌ركرد.
له‌وه‌ش زیاتر، زوبێدی ئاماژه‌ی به چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی باوه‌ڕپێكراو كرد، كه له كاتی سه‌ردانی شاندی حوسییه‌كاندا بۆ به‌غدا، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ناردنی منداڵانی عێراق بۆ شه‌ڕكردن له یه‌مه‌ن، له به‌رامبه‌ر هه‌شت هه‌زار دۆلاردا بۆ هه‌ر كه‌سێك.
به‌ڵام پوخته‌ی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه، هه‌موو لایه‌نه‌كانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن به ته‌واوی ئاگادارن له‌وه‌ی كه ئه‌م به‌سه‌رباز كردنه دژی یاسا و رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی منداڵه.
برسێتی و نه‌خوێنده‌واری
زوبێدی هه‌روه‌ها گوتی عێراق له ساڵی 1989 واژۆی له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی منداڵ كردوه، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌واری و برسێتی، بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵانی ته‌نانه‌ت ته‌مه‌ن 8 ساڵیش بچنه شه‌ڕ.
پرۆتۆكۆڵی رێگرتن له به‌سه‌رباز كردنی منداڵان ، هه‌روه‌ها پاشكۆی رێككه‌وتننامه‌كه‌ش عێراق ساڵی 2008 واژۆی له‌سه‌ر كردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق رووده‌دات سه‌روه‌ری یاسا له‌كه‌دار ده‌كات، به‌ڵام یاسا له عێراق به ته‌واوی داڕووخاوه.
زوبێدی ده‌ڵێت، كاتێك ئێران به‌ڵێن ده‌دات منداڵه برینداره‌كان چاره‌سه‌ر بكات، مانای ئه‌وه‌یه كه عێراقیش به‌شدارێكی راسته‌وخۆی ئه‌م كاره‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی بیه‌وێت بیكات، هیچ كه‌سێك ناتوانێت ره‌تی بكاته‌وه، نه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و نه سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره راپرسییه‌كی ئه‌نجامداوه، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی لێكردوون كه ئایا كێ به‌رپرسیاره له تاوانی به‌سه‌رباز كردنی منداڵانی عێراق بۆ شه‌ڕ كردن له سوریا؟
له ماوه‌ی 4 كاتژمێردا 5 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان كردوه و ئه‌نجامه‌كان به‌مشێوه‌یه بوون:
- 26% به‌رپرسیارێتییه‌كه‌یان خستوه‌ته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق.
- 48% به‌رپرسیارێتیان خستوه‌ته ئه‌ستۆی رژێمی ئێران.
- 26% پێیانوایه هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیاره.