حیزبی ئاینده: ده‌سه‌ڵات ئه‌و گفت و به‌ڵێنانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد كه به خۆپێشانده‌رانی دابوو
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه تایبه‌ته به ساڵیادی حه‌ڤده‌ی شوبات، حیزبی ئاینده‌ی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی چه‌ك له دژی خۆپیشانده‌ران، ده‌سه‌ڵات ئه‌و گفت‌و به‌ڵێنانه‌شی جێبه‌جێ نه‌كردووه، كه به خۆپیشانده‌رانی دابوو.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه “به‌یانی (17)ی شوباتی 2012 ساڵێك به‌سه‌ر خۆپێشاندانی شار و شارۆچكه‌كانی پارێزگای سلێمانی تێده‌په‌رێت، ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه به رێگه‌یه‌كی ئاشتی و مه‌ده‌نیانه داوا و داخوازیه‌كانی خۆیان بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و له پێناو چاكسازیه‌كی ریشه‌یی خسته روو ، به‌ڵام مخابن ده‌سه‌ڵات به زیاده‌رۆییه‌كی زۆره‌وه چه‌كی دژ به خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنا كه له چه‌ند رۆژێكی سه‌ره‌تایی خۆپێشاندانه‌كاندا ده‌یان شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه”.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه..
له یادی خۆپیشاندانه‌كانی (17)ی شوباتدا
به‌یانی (17)ی شوباتی 2012 ساڵێك به‌سه‌ر خۆپێشاندانی شار و شارۆچكه‌كانی پارێزگای سلێمانی تێده‌په‌رێت، ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه به رێگه‌یه‌كی ئاشتی و مه‌ده‌نیانه داوا و داخوازیه‌كانی خۆیان بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و له پێناو چاكسازیه‌كی ریشه‌یی خسته روو ، به‌ڵام مخابن ده‌سه‌ڵات به زیاده‌رۆییه‌كی زۆره‌وه چه‌كی دژ به خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنا كه له چه‌ند رۆژێكی سه‌ره‌تایی خۆپێشاندانه‌كاندا ده‌یان شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه ، خۆپێشاندانه‌كه ده‌رفه‌تێك بوو كه ده‌سه‌ڵات به سیاسه‌ت و شێوازی حوكومرانی خۆیدا بچێته‌وه و له چوارچێوه‌ی چاكسازیه‌كی ریشه‌یدا كه ئیستحقاقی قۆناغه‌كه‌یه داوا و داخوازیه‌كانی خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ بكات ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات وێرای به‌كارهێنانی هێز بۆ بڵاوه پێكردنی خۆپێشاندانه‌كان ، ئه‌و گفت و به‌ڵێنانه‌شی جێبه‌جێ نه‌كرد كه به خۆپێشانده‌رانی دابوو ، ته‌نانه‌ت سه‌رباری بریاری دادگا و بریاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و بریاره‌كانی په‌رله‌مانیش له ده‌ستگیركردنی تاوانباران ، تاكه داواكراوێك نه‌هێندرایه به‌رده‌م دادگا ، ئێمه له ساڵیادا خۆپێشاندانه‌كانی (17)ی شوباتدا وێرای به‌رز نرخاندنی خوێنی گه‌شی شه‌هیدانی خۆپێشاندانه‌كان سڵاویش ده‌نێرین بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌و شه‌هیدانه و خۆراگری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌كان به تایبه‌تی.حزبی ئاینده‌ی كوردستان وه‌ك هه‌میشه خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه به مافێكی دیموكراسی و یاسایی خه‌ڵك ده‌زانێت و پشتیوانی لێده‌كات ، له‌م بۆنه‌یه‌شدا داوا له ده‌سه‌ڵات ده‌كات كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه‌ی خه‌ڵكدا به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و دوور له توند و تیژی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكات .
16/2/2012 مه‌كته‌بی سیاسی سلێمانی حزبی ئاینده‌ی كوردستان