نوچه‌نێت- عه‌ره‌بی جه‌دید
شه‌ڕی موسڵ دووباره دۆسیه‌ی راده‌ستكردنی موسڵ به تیرۆرستانی داعش ده‌كاته‌وه، كه ماوه‌یه‌ك بوو بێده‌نگی لێكرابوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس سه‌ركۆنه‌یان كرد، به‌رپرسانی كوردیش چاوه‌ڕێی هه‌لێكی له‌بار ده‌كه‌ن بۆ راكێشانی تۆمه‌تبارانی ئه‌و دۆسیه‌یه بۆ به‌رده‌م داگا، جه‌ختیشیان كرده‌وه، كه ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌و نهێنیانه‌ن، كه له كاتی شه‌ڕی موسڵدا ئاشكرا ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنی موسل كارا بكه‌نه‌وه.
مه‌حما خه‌لیل، به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان قایمپامی قەزای شنگال ده‌ڵێت “هێزه عێراقیه‌كان و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی موسڵ زیانی زۆریان به هۆی كه‌وتنی موسڵ و شه‌ڕه‌كانی دواتریه‌وه به‌ركه‌وت”. هه‌روه‌ها گوتی “نابێت خوێنی شه‌هیدان به‌فیڕۆ بڕوات، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی به‌رپرس بوون له كه‌وتنی موسڵ سزای خۆیان وه‌ربگرن به‌پێی یاسا”.
هه‌روه‌ها گوتی به‌ڵگه‌ی نوێ له میانه‌ی شه‌ڕی موسڵدا له‌باره‌ی كه‌وتنی شاره‌كه‌وه ئاشكرا ده‌بن، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق هۆكاری راسته‌وخۆ و به‌رپرسه له‌م بابه‌ته‌دا، ناشێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت”.
داواشی كرد “دووباره لێژنه‌ی لیكۆڵێنه‌وه له كه‌وتنی موسڵ كارا بكرێته‌وه، كه پێشتر گه‌یشتبووه چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك و ئه‌و كه‌سانه‌ی پێ تۆمه‌تبارده‌كرا، كه هۆكاری كه‌وتنی موسڵ بوون، به‌ڵام كاره‌كانی ئه‌م لیژنه‌یه وه‌ستێنرا”. دووپاتیشی كرده‌وه، كه ئه‌و نهێنیه نوێیانه‌ی له موسڵ ئاشكرا ده‌بن، كاری لیژنه‌كه زۆر ده‌به‌نه پێشه‌وه، به‌ڵگه‌ی نوێیان ده‌ستده‌كه‌وێت، كه سزای به‌رپرسانی كه‌وتنی موسڵی پێده‌دات”.
لای خۆشییه‌وه په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتی، كه حاكم زاملی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری دووچاری فشار و سوكایه‌تی پێكردنی زۆری مالیكی بوه‌ته‌وه، له كاتی لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی كه‌وتنی موسڵ و دوای لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتی، كاری لیژنه‌كه كارێكی ته‌واو پیشه‌یی و بێلایه‌نانه بوو، ئه‌و راستیانه‌ی، كه پێی گه‌یشتین و به‌شێكی زۆر به‌رپرسیارێتی كه‌وتنی موسڵی ده‌خسته ئه‌ستۆی مالیكی هه‌مووی به به‌ڵگه و دۆكیومێنت بوو، به‌ڵام مالیكی سوكایه‌تی به زاملی كرد، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ‌كرد، كه دۆسیه كۆنه‌كانی ئاشكرا ده‌كات، كاتێك له سوپای مه‌هدیدا فه‌رمانده بووه، هه‌روه‌ها ده‌ستی هه‌بووه له تاوان و ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌م سوپایه”.
ئه‌وه‌شی گوت، كه ئه‌م فشار و هه‌ڕه‌شانه زاملی ناچار كرد ملكه‌چی مالیكی بێت، چاوپۆشی بكات له دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه، كه ده‌بوایه رێكاری یاسایی خۆی بگرێته‌به‌ر و، هه‌موو ئه‌وانه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، كه هۆكاری كه‌وتنی موسڵ بوون. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه ده‌كرێت دووباره ئه‌و دۆسیه‌یه بكرێته‌وه، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر داوایه‌كی فه‌رمیان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه پێبگات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له كاره‌كانی. هه‌روه‌ها به‌و به‌ڵگه و دۆكیومێنته نوێیانه دۆسیه‌كه به‌هێز بكرێت، كه دوای شه‌ڕی موسڵ ده‌رده‌كه‌ون”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه گرنگه دادگا بێلایه‌ن بێت، رۆڵی خۆی بگێڕێت له‌م دۆسیه گرنگه‌دا، كه عێراق زۆرێك له رۆڵه‌كانی و ئابوورییه‌كه‌ی له‌پێناویدا داناوه. هه‌روه‌ها بووه هۆی دارووخانی گه‌وره‌ی سوپای عێراق و ناوبانگی له‌كه‌دار كرد”.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنی موسڵ راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به كه‌وتنی شاره‌كه پێشكه‌ش كرد، كه تیایدا مالیكی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس به‌رپرسیارێتیان كه‌وته ئه‌ستۆ، به‌ڵام دۆسییه‌كه چه‌ند مانگێك ده‌بێت داخراوه و هیچ به‌رپرسێكیش لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرا له‌وباره‌یه‌وه.