نوچه‌نێت- ئه‌لزه‌مان
سه‌ره‌ڕای جیاوازی نێوان ئه‌م دوو به‌رواره، به‌ڵام دووباره جیهان له ناو ئه‌و نیگه‌رانیه‌دا ده‌ژیت، كه ده‌شێت له هه‌ر ساتێك‌دا كاره‌ساتێكی به سه‌ردا بێت، وه‌ك ئه‌و نیگه‌رانیه‌ی، كه جیهان له رۆژی هێرشه‌كانی یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ردا پانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تیایدا ژیا.
ئه‌و سه‌رده‌مه چاوه‌كان چاودێرییان ده‌كرد و عه‌قڵه‌كان پێشبینییان ده‌كرد و دڵه‌كان له نێوان وریایی و غمگینیدابوون، تا ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕی ئه‌فغانستان روویدا، پاشان شه‌ڕی عێراق، دواتریش ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه ئه‌مریكا لێره و له‌وێ ده‌ستی تێیاندا هه‌بوو، تا گه‌یشتینه كاتی ده‌ركه‌وتنی داعش، كه جیهانی به هه‌موو جیاوازییه دژ به‌یه‌كیه‌كانیه‌وه یه‌كخست.
به‌رواری 9-11 وه‌ك هه‌ر به‌روارێكی تر ئاسایی نییه، ئه‌م سه‌رۆكه‌ی ئه‌مریكا، كه پیش‌تر ئه‌زموونی سیاسه‌تی نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت بۆ یه‌كجاریش چاوی به باراك ئۆباما نه‌كه‌وتووه، تا چه‌ند كاتژمێریك دوای سه‌ركه‌وتنی، به‌ڵام ئه‌م سه‌رۆكه سه‌رۆكێكی جیاوازه، له كۆنگرێسدا پشتێكی زۆر به‌هێزی هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی، كه خۆشیشیان ناوێت پشتیوانی ده‌كه‌ن، بوونی تره‌مپ له كۆشكی سپی، كه چاودێری سه‌رسامی جیهان ده‌كات له به‌رامبه‌ری و مه‌ترسییه‌كانیان له كاره‌كانی، بابه‌تێكه بواری خۆلێلادانی نییه.
سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان هیچ شتێك له‌باره‌ی ئه‌م سه‌رۆكه نوێیه‌وه نازانن، ئێستا به جۆشه‌وه چاوه‌ڕێی بینینی ده‌كه‌ن بۆ ئاشكرا كردنی ئه‌م كائینه سه‌رۆكایه‌تیه نامۆ و شاراوه‌یه.
فرانسۆ هۆلاندی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێت وه‌ك كۆڵۆمبس ده‌یه‌وێت ئه‌مریكا بدۆزێته‌وه، دوێنێ گوتی ده‌یه‌وێت چاوی به تره‌مپ بكه‌وێت بۆ دۆوینه‌وه‌ی نهێنیه شاراوه‌كه و زانینی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌م سه‌رۆكه نامۆیه.
ئه‌مه ساتی ئه‌و شۆكه‌یه، كه توشی سه‌ركرده‌كانی جیهان بوو، به جۆرێك له بیریانكرد، كه ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یه، دۆخی ستراتیژی ئه‌و له هاوپه‌یمانێتیه گه‌وره‌كان و ساته مێژوویه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كاندا، ته‌نها به بڕیاری كۆنگرێس ده‌گۆڕێت، نه‌ك به هاتنی سه‌رۆكێكی به جۆش، كه پڕه له رۆحی له خۆ رازیبوون له مێژووی ژیانی كه‌سیی خۆی و سه‌ركه‌وتن له جیهانی پاره و كار و بازرگانی.
ئه‌مریكا دوای به‌رواری 11-9 پانزه ساڵ له سه‌رده‌مێكی سیاسیی نوێ‌دا ژیا، له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان و بۆمبه ئه‌تۆمییه‌كانه‌وه گۆڕا بۆ سه‌رده‌می راوه‌دوونانی رێكخراو و میلیشیاكان له عێراقه‌وه تا لیبیا.
كه‌س نازانێت، كه چی رووده‌دات له شه‌ڕه‌كانی پانزه ساڵی دوای رۆژی 9-11، كه رۆژی سه‌ركه‌وتنی ترا‌مپ بوو.