نوچه‌نێت- ده‌نگی عێراق
ده‌سته‌بژێری سیاسه‌توانانی سوننه‌ی عێراق به سیسته‌می حوكمی دوای رووخانی رژێمی سه‌دام رازی نه‌بوون، چونكه ئه‌م سیسته‌مه ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی لێسه‌ندنه‌وه، ئه‌وان دژایه‌تی داگیركاری ئه‌مریكایان ده‌كرد، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داگیركه‌ره، به‌ڵكو ئه‌وانیان به هۆكاری گۆڕانی هاوسه‌نگی هێز له عێراق ده‌زانی، دژی ئه‌نجومه‌نی حوكم بوون، ده‌ستوریان ره‌تكرده‌وه، ته‌نانه‌ت دوای به‌شداریشیان له حكومه‌ت، كۆسپ دروستكردن بۆ حكومه‌ت دیارترین ره‌فتاریان بوو.
دابه‌شبوون یه‌كێك له‌و سیناریۆیانه‌یه، كه ده‌سته‌بژێری سیاسه‌توانانی سوننه دوای هاتنی داعش پێشنیاریان كرد، دوای ئه‌وه‌ی ره‌تیانكرده‌وه حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری له گرتنه‌وه‌ی پارێزگاكانیان بكات له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
سێ بژارده‌ی دابه‌شبوون هه‌ن، كه له رووی ئه‌جێندای جێبه‌جێ كردنیان جیاوازن، بژارده‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه پارێزگا سوننه‌نشینه‌كان جیاببنه‌وه و بخرێنه سه‌ر یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته دراوسێكان “سعودیه و ئه‌رده‌ن و سوریا” ئه‌مه‌ش بژارده‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه، چه‌نكه هاوڵاتی عێراقی به چاوپۆشین له تایفه‌كه‌ی، پێیوایه شارستانی ترن و پێگه‌یان باڵاتره له ده‌وڵه‌تانی دراوسێیان، بۆیه ئه‌مه‌ش ده‌بێته رێگر بۆیان بۆ ئه‌وه‌ی بچنه سه‌ر ئه‌و وڵاتانه، ته‌نانه‌ت ده‌سته‌بژێری سیاسه‌توانانی سوننه‌ی عێراق، بۆیه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سعودیه ده‌كه‌ن، چونكه پشتیوانی و پاره‌یان لێده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌رده‌نیش پێشتر له‌سه‌ر هاوكارییه‌كانی رژێمی به‌عس ده‌ژیا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سوریا له‌وانه‌یه رێی تێبچێت، چونكه دروشمی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵگرتووه و حزبی به‌عسیشی تێدایه، هه‌موو ئه‌مانه پێش سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له سوریا بوو، به‌ڵام قه‌یرانی سوریا ئه‌م بژارده‌یه‌ی ئه‌سته‌متر كرد و وای كرد لكاندنیان به سوریاوه كارێكی نه‌كرده بێت.
بژارده‌ی دووه‌م جیابوونه‌وه‌یه له هه‌موو لایه‌ك، واته له عێراق و وڵاتانی دراوسێش، ئه‌م بژارده‌یه‌ش تا ئێستا بژارده‌یه‌كی خراپه به هه‌موو پێوه‌رێك، چونكه به تێڕوانین له كۆڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وا ده‌وڵه‌تێكی لاواز و هه‌ژار ده‌بێت، به‌جۆرێك كه پارێزگاكانی رۆژئاوا سامانیان كه‌مه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هیچ ده‌رچه‌یه‌كی ئاوییدا ناڕوانن، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه گیرۆده‌ی ده‌ستی ده‌وڵه‌تانی دراوسێی ده‌بێت، هه‌روه‌ها رووبه‌رێكی گه‌وره‌ی بیابانی هه‌یه، كه سودی لێنابینرێت و چاكیش ناكرێت، هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی عه‌قڵه‌كانی ئه‌م پارێزگایانه عه‌قڵی سه‌ربازین نه‌ك زانستی، به تیڕوانین له سرووشت و كلتور و گه‌شه‌كردنی خه‌ڵكی ئه‌م پارێزگایانه، ده‌سته‌بژێریكی سیاسی ئه‌وتۆیان نییه بتوانرێت پشتی پێببه‌سترێت، ئه‌زموون ده‌ریخستووه، كه هاوسۆزییان نه بۆ خاك و نه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی نیه‌ه، وه‌ك چۆن له شه‌و و رۆژێكدا خه‌ڵكه‌كه‌یان به‌جێهێشت و دایانه ده‌ست تیرۆرستان و خۆیان رایانكرد بۆ دۆحه و عه‌ممان.
بژارده‌ی سێهه‌م بژارده‌ی هه‌رێمی سوننه له ناو عێراقی یه‌كپارچه‌دا، ئه‌مه‌ش باشترین بژارده‌یه به‌لای خه‌ڵكی سوننه‌وه، هه‌روه‌ها هۆكارێك ده‌بێت بۆ ده‌رخستنی رووی راسته‌قینه و تواناكانی ده‌سته‌بژێری سیاسه‌توانانی سوننه، به‌وه‌ی، كه به‌رپرس ده‌بن له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌كه و به‌رپرسیارێتی خه‌ڵكه‌كه ده‌بێت له ئه‌ستۆ بگرن، هه‌روه‌ها پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ش له عیراقدا ده‌پارێزن، دوای ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌م بابه‌ته، هه‌مووان ده‌زانن ده‌بیت چ كارێك بكه‌ن، هه‌روه‌ها دان به حوكمی زۆرینه‌دا ده‌نرێت له‌گه‌ڵ پاراستنی مافی كه‌مینه‌كان، له‌و ململانێیه‌ش رزگار ده‌بن، كه له ئه‌نجامی دروستبوونی چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی بچوك له عێراقدا دێنه ئاراوه، به تایبه‌تی ناوچه جێناكۆكه‌كان، ئه‌و پاره‌یه‌ی، كه بۆ ئه‌م هه‌رێمه ته‌رخان ده‌كرێت، زۆر كه‌متره له‌و پاره‌یه‌ی بۆ ململانێی نێوان ده‌وڵه‌ته بچوكه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت.