نوچە.نێت
دادگای لۆس ئەنجلۆس، بۆ سەرپەرشتی مناڵ وخێزان،براد بێت بە بێتاوان دەردەکات لە تاوانانانەی کەلەلایەن ئەنجلینا جولی هاوسەریەوە دوای ماوەی ١٢ ساڵ پێکەوە بوون دواتر جیابونەوە خرابویە پاڵی.
بە پێی سایتی TMZ، دادگا بریاری بێ تاوانی ئەکتەری بەناوبانگ براد بیت دەردەکات،هەروەها سەلماندی کە بێتاوانە لە ئەزیەتدانی مناڵەکانی.
دادگا رایگەیاند کە “بیت، تەمەن ٥٢ ساڵ بەهیچ شێوەیەک ئازاری جەسەدی و ووشەی ناشرینی بەکار نەهێناوە بەرامبەر بە مناڵەکانی خۆی بەتایبەت مادوكسی تەمەن 14 ساڵ، بێتاوانە لە کارانەی لەلایەن ئەنجلینا جولیەوە خراوەتە پاڵی”.
بە پێی ئەو ماڵپەرە.لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بەو بابەتە داخرا، بەڵام ئەنجلینا جولی تەمەن ٤١ ساڵ بێ دەنگ نابێت لەوبارەوە، پێداگری دەکات لەبەرژەوەندی خێزانەکەی بەخێوکردنی ٦ مناڵەکانی لە ئەستۆ بگرێت.
ئەو ماڵپەرە رایشیگەیاند کە ” لەدوای ئەو بابەتەوە براد بیت، کێشی زۆر دابەزیوەو لەسەر فەرشی سور جارێکی تر دەرکەوتەوە و پێشوازی لێکرا لەلایەن هەوادارانیەوە، لەگەڵ هاورێکەی”ماريون كوتيار” بینرا زۆر خۆشحاڵ بوو.


