نوچه‌نێت- ئه‌لقه‌به‌س
دۆناڵد ترا‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، بووه 45ه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ش زۆر كه‌سی توشی شۆك كرد و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پێشبینی و راپرسییه‌كان بوو، كه هه‌موویان وایان ده‌رده‌خست، كه هیلاری كلینتۆنی به‌ربژێری دیموكراته‌كان ده‌یباته‌وه.
شاره‌زایان و شرۆڤه‌كاران هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ترا‌مپ به سه‌ر كلینتۆندا ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: ترا‌مپ له‌م رۆژانه‌ی دواییدا سه‌ركه‌وتوو بوو له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی به هاندانی ده‌نگده‌ران له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، له میانه‌ی گوته‌كانیدا، كه به‌كاری ده‌هێنان و هه‌ستی ئه‌مریكیه‌كانی ده‌بزواند و هه‌ستكردن به دڵنیایی پێده‌به‌خشین، به‌وه‌ی، كه ئه‌م سه‌رۆكه په‌ره و گه‌شه بۆ ئه‌مریكا ده‌گێڕێته‌وه، كه به‌رای زۆرینه‌ی كۆماریه‌كان، ئه‌مریكا گه‌شه‌ی له ده‌ستدابوو، به پێچه‌وانه‌ی كلینتۆن، كه گوته‌كانی زۆر كاریگه‌ر نه‌بوون به‌رای شاره‌زایان.
دووه‌م: شاره‌زایان ده‌ڵێن هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ترا‌مپ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بوو، یان ئه‌وانه‌ی، كه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بۆ به‌ڕێوه ده‌برد، دروشمێكیان هه‌ڵبژاردبوو، كه هه‌موو ئه‌مریكیه‌كان عاشقی بوون “دووباره ئه‌مریكا مه‌زن ده‌كه‌ینه‌وه” هه‌ر وه‌ك ئه‌و دروشمانه‌ی ترا‌مپ به‌كاری ده‌هێنان زۆرینه‌ی جار، جێگه‌ی سه‌رسامی ئه‌مریكیه‌كان بوو، به پێچه‌وانه‌ی دروشمی كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی كلینتۆن “هه‌موو پێكه‌وه به‌هێزین”، كه‌مپه‌ینه‌كه وا ده‌رده‌كه‌وت، كه ته‌نها ده‌یه‌وێت له رووی كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی ترا‌مپ بوه‌ستێته‌وه و هیچ شتێك پیشكه‌ش به ئه‌مریكیه‌كان ناكات.
سێهه‌م: شرۆڤه‌كاران پێیانوایه ترا‌مپ، وه‌ك پیاوێكی به‌هێزی خاوه‌ن هه‌ژموون ده‌ركه‌وت، كه پاره‌ی زۆری هه‌یه و هه‌رچی بوێت ده‌یكات و له هیچ شتێك ناترسێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه، كه زۆرینه‌ی ئه‌مریكیه‌كان عاشقی بوون، به‌پێچه‌وانه‌ی كلینتۆن، كه قسه و قسه‌ڵۆكی زۆر له‌باره‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی و، بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه تیایدا كلینتۆن ناتوانێت بڕوات بۆلای ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، كاریگه‌ری زۆریان هه‌بوو له سه‌ر دروستكردنی دوودڵی لای ده‌نگده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵیبژێرن، چونكه به‌لای ئه‌وانه‌وه، وه‌ك كه‌سێكی لاواز ده‌رده‌كه‌وت.
چواره‌م: چاودێران پێیانوایه، كه له‌وانه‌یه چه‌ندین لۆبی له ئارادا بووبن، كه به توندی ره‌تیانده‌كرده‌وه ژنێك پۆستێكی به‌هێزی وه‌ك پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بگرێته ده‌ست، هه‌ر ئه‌و لۆبیانه ئه‌نجامه‌كه‌یان پێچه‌وانه كرده‌وه، به پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه‌كان، وایكرد ترا‌مپ سه‌ركه‌وتن به سه‌ر هیلاری ركابه‌ریدا به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌ندێك پێیانوایه ئه‌و لۆبیانه پێده‌چێت جوله‌كه بن یان په‌یوه‌ندی به‌هێزیان به ئیسرائیله‌وه هه‌یه، هه‌ڵوێستی توندی جوله‌كه‌كان له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی پۆستێكی گرنگی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه له هیچ كه‌س شاراوه نییه.
پێنجه‌م: شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن هه‌روه‌ها هۆكارێكی تری سه‌ركه‌وتنی ترا‌مپ، زۆر به ساده‌یی ئاره‌زووی ئه‌مریكیه‌كانه بۆ گۆڕانكاری، تاقیكردنه‌وه‌ی پارتی كۆماریه‌كان له جیگه‌ی دیموكراته‌كان، كه باراك ئۆباما دوو ویلایه‌تی یه‌ك له دوای یه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو.
هه‌ر وه‌ك هه‌ندیك له ئه‌مریكیه‌كان وای ده‌بینن، كه ئه‌مریكا له سه‌رده‌می حوكمی كۆماریه‌كاندا به‌هێزتره و رووبه‌ڕووی هه‌موو دوژمنه‌كانی ده‌بێته‌وه.