سیاسەتی دەرەوەی ترامپ لە سەر چ بنەمایەک دەبێت؟

0

نوچه‌نێت

میدیاکانی جیهان دەڵێن سیاسەتی دەرەوەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری تازە هەڵبژێرداوی ئەمریکا روون نییە، چونکە لەبارەی جیهانەوە شتێکی ئەوتۆی نەگوتووە. رەنگە هۆکارێکی دیکەش رووماڵکردنی لاوازی سیاسەتی دەرەوەی کاندیداکان بێت لە لایەن میدیاکانەوە. هەر بۆیە لەم بارەیه‌وە بەرچاو روونییەکی ئەوتۆ بەدی ناکرێت.

بڵاوی کراوەی “ئەمریکەن کانزێرڤاتیو” لەم بارەیه‌وە دەنووسێت، ئەوەی، کە دەیزانین ترامپ دەورووبەرەکەی بە کەسانی کۆنە پارێز و دەسەڵاتخواز تەنیوە و ژمارەیەک لەم کەسانەی بۆ پۆستە هەستیارەکان لە بەرچاو گرتووە. ئەم بڵاوکراوە لە درێژەدا دەنووسێت، بە بوونی چەن کەسێکی وەک جولیانی، گینگریچ، فلین و بۆلتۆن، دەتوانین بڵێین کەس شێوازی مامەڵەکردنی لە گەڵ ئێران زۆر سەختگیرانە و دژوار دەبێت.

نیۆیۆرک تایمز لەم بارەیه‌وە دەڵێت، دۆناڵد ترامپ، ئەگەر لە پەیوەندی لە گەڵ بانگەشە و بەڵێنەکانی هەڵبژاردنی خۆی لە بارەی کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنە ئەمنیەکانی وەک ناتۆ پابەند بمێنێتەوە یان نا، سەرکەوتنی، وڵاتانی جیهان ناچار دەکات ئیدی وەک رابردوو حیساب لە سەر ئەمریکا نەکەن.

بە گوێرەی نیۆیۆرک تایمز، ئەم دۆخە وا دەکات، کە وڵاتانی جیهان زیاتر لە سەر دژواریەکانی رەفتاری پێشبینی نەکراو و دژکردەوەی چاوەڕواننەکراوی ترامپ  تەرکیز بکەن تا ئەوەی، کە دڵیان بە لێدوانە دژبەیەکەکانی خۆش بکەن.

نەبوونی ئەم متمانەیە زیاتر فشار دەخاتە سەر ئەو هاوپەیمانانەی ئەمریکا، کە تەنانەت بەر لە هەڵبژاردنی ترامپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، بە شێوازێ بیریان کردۆتەوە.

نیۆیۆرک تایمز هەروەها دەڵێت، هەڵبژاردنی ترامپ لە کاتێکدایە کە کۆمەڵێک وڵات لە هەیمەنەی هێزێکی نوێ سەریان هەڵداوە، چین لە ئاسیا، ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، روسیا و پوتین لە ئوراسیا. ئەمەش دەستپێکی تاقیکردنەویەکی نوێێ لە گۆڕەپانی ململانێ و رکابەرایەتی ناوچەیی و جیهانی.

بڵاوکراوەی بێزنس ئیسنایدەر دەنووسێت، دۆناڵد ترامپ بەڵێنی دابوو، کە رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران هەر لە رۆژی یەکەمی سەرۆکایەتی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە هەر وەک بۆ خۆی رایگەیاندووە، یەکیکە لە خراپترینی ئەو رێککەوتنانەی، کە ئەمریکا بە خۆیەوە بینیویەتی.

ترامپ لە کۆمەڵەی نەتەوەیی کۆماریەکان جەختی کردۆتەوە، کە ئێران گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزمی نێودەوڵەتیە و رێککەوتن لە گەڵ ئەم وڵات،ە وەک پشتیوانی سەرەکی تیرۆریزم، رەوتی توندڕەوی ئیسلامگەرایی بە ئاراستەیەکدا بردووە، کە ئەگەری دەستراگەیشتنیان بە چەکی ئەتۆمی فەراهەم دەکات.

ترامپ پێی وایە، کە سیاسەتی دەرەوەی ئۆباما و کلینتۆن، داعشی رەها کردووە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ناسەقامگیر کردووە و ئێرانی خستۆتە دۆخی باڵادەستی.

ترامپ بەڵێنیداوە، کە داعش ریشەکێش بکات، پێش بە چوونی موسوڵمانان بۆ ئەمریکا بگرێت. پوتینی بە بەروارد لە گەڵ ئۆباما پێ باشتر بووە. پشتیوانی ته‌واو لە ئیسرائیل دەکات و وەک بۆ خۆی دەڵێت، هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان دەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com