نوچە.نێت
ئەکتەری بەناوبانگ براد بیت لە دوای جیابونەوەی لەگەڵ ئەنجلینا جولی، بریاری دا بۆ ماوەیەک لە راگەیاندنەکان دووربکەوێتەوە،بەڵام بەهۆی دەست پێ کردنی لە کارێکی نوێدا فیلمێک بەناوی” Moonlight” لە لۆس ئەنجلوس، لەگەڵ ئەستێرەی بەناوبانگ جولیا روبرت جارێکی تر لە راگەیاندنەکان دەرکەوتەوە. ئەم فیلمە نوێە لەبەرهەم هێنانی کۆمپانیای”Plan B”.
هەفتەی رابردوو براد بیت لەگەڵ جولی ئامادەی دانیشتنێک بوو کە بریارە بە هەمەهەنگی چاودێری ٦ مناڵەکەیان بکەن، جولییش بەپێی بریاری دادگا، رێگە بە براد بیت دەدات کە سەردانی مناڵەکانی بکات و لەنزیکەوە چاوی پێیان بکەوێت بەڵام لەژێر چاودێری پزیشکی دەرونی، بەهۆی سەلامەتی ئەو بارە دەرونیەی کە مناڵەکان توشیان بوبو لە لایەن باوکیانەوە.



