نوچە-مهر
بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکیتی ئەوروپا دەڵێت: هەڵبژێرانی ترامپ وەک سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا، کاریگەری نەرێنی بە سەر پەیوەندی برۆکسێل-واشنتۆن، نابێت و دوو لایەن پابەندی هاوکاریەکانیان دەبن لە گەڵ یەکتر.
فیدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ، بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەڵێت: پەیوەندییەکانی واشنتۆن و یەکیتی ئەوروپا، تا ئەو رادەیە پتەوە، کە ناکەوێتە ژێر کاریگەری جیهانی سیاسەتەوە. ئێمەش وەک یەکێتی ئەوروپا لەم پەیوەندی و هاوکارییانە بەردەوام دەبین.