نوچه- سی ئێن ئێن
دۆناڵد تره‌مپی به‌ربژێری كۆمارییه‌كان، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هیلاری كلینتۆنی ركابه‌ریدا به‌ده‌ست هێنا، له هه‌ڵبژاردنێكدا كه سی ئێن ئێن به مێژوویی وه‌سفی كرد، به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌م هۆكارانه:
- بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی ئه‌مریكادا، ژنێك له گه‌یشتن به پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا نزیك ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م حاڵه‌ته زۆر زه‌ق نه‌كرایه‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، كه كلینتۆن زۆر باسی ئه‌م بابه‌ته‌ی نه‌ده‌كرد له وته‌كانیدا، كه بۆ یه‌كه‌مجار ژنێك ئه‌گه‌ری هه‌یه بگاته ئه‌و پۆسته.
- بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی ئه‌مریكادا، كاندیدێك كه بزنسمانه و له‌ده‌ره‌وه‌ی كاری سیاسی‌دا خۆی ده‌پاڵێوێت، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك سه‌یر ده‌كرێت، كه پرۆگرامی ” كاره ئاساییه‌كان” له واشنتۆن ده‌گۆڕێت كه سه‌رۆكه‌كانی پێشوو ئه‌نجامیانداوه.
- بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا كاندیدی یه‌كێك له پارته سیاسییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، تا هه‌فته‌یه‌ك پێش هه‌ڵبژاردن له نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ” ئێف بی ئای” دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌بووه و، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه له‌سه‌ر بابه‌تی نامه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هیلاری كلینتۆن روویدا.
- بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی ئه‌مریكادا، پیاوێك ده‌یه‌وێت بگاته كۆشكی سپی و شانازی به‌وه‌وه ده‌كات، كه ویستویه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته سه‌ر ژنێك، وه‌ك ئه‌وه‌ی له دۆناڵد تره‌مپدا روویدا.