نوچه‌نێت- واشنتۆن تایمز
واشنتۆن تایمز ده‌ڵێت، ئه‌مریكا به‌جۆش نییه بۆ پشتیوانی كردنی قۆناغه گه‌وره‌كه، كه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی موسڵه، به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن ئه‌مجاره به‌رپرسیارێتییه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی به‌غدای “مایه‌پوچ” كه ئێستا هه‌ڵمه‌تێك له دژی رێكخراوی داعش به‌ڕێوه ده‌بات له موسڵ، پشت تێكردنی واشنتۆن له ئاواده‌نكردنه‌وه، ده‌رگا به رووی ئێران‌دا واڵا ده‌كات.
رۆژنامه‌كه له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی فه‌لوجه و رومادی وه‌ك نمونه وه‌ربگرین، ئه‌وا ده‌بێت به‌غدا وانه‌ی وه‌رگرتبێت، یارمه‌تی مرۆیی و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و دوو شاره‌ی رۆژئاوای عێراق زۆر هێواش و ناهه‌ماهه‌نگه.
ئاماژه‌شی به‌وه داوه، كه ئه‌مریكا 160 ملیار دۆلاری به‌خشیوه بۆ دووباره بنیات نانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی، كه جه‌نگ له عێراق و ئه‌فغانستان وێرانی كردووه، دووباره ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی موسڵیشی به كاره گران و تۆقێنه‌ره‌كه وه‌سف كرد.
واشنتۆن هیچ پلانێكی نیه
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه، كه هیچ سندوقێكی بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی عێراق بوونی نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له 2003دا هه‌بوو.
جه‌یمس دوبیك نه‌قیبی خانه‌نشین له سوپای ئه‌مریكا گوتی، هیچ زانیارییه‌كی نییه و گوێی لێنه‌بووه، كه پلانێك هه‌بێت بۆ دوای داعش له موسڵ، گوتیشی ئه‌م بۆشاییه هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی گه‌وره‌یه، “ئه‌گه‌ر قۆناغی دوای فه‌لوجه و رومادی ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی، كه له دوای گرتنه‌وه‌ی موسڵیش هه‌مان شت رووده‌دات، پێموایه عێراق هه‌مان هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره ده‌كاته‌وه”.
دوبیك گوتیشی، عێراق پێویستی به هاوبه‌شێكه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری بێت له رۆیشتن به‌ره‌و پیشه‌وه به شێوازێكی ئه‌رێنی، ئێرانیش ئه‌و هاوبه‌شه نییه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی تریشی تا ئێستا نه‌چوونه‌ته ئه‌و هاوبه‌شییه‌وه، بۆیه ئێران دێته ناوه‌وه و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ش باش نابێت بۆ عێراق و ئه‌مریكا و ناوچه‌كه‌ش.
به‌غدا گوێ ناداتێ
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌غدا به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاند، وه‌زیره عێراقییه‌كان باسی ئه‌ركی دووباره بنیات نانه‌وه‌ی ئه‌و ژماره شار و شارۆچكه و گوندانه ناكه‌ن، كه پێش دوو ساڵ كه‌وتنه ده‌ست داعش، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ئه‌وان ته‌نها شانه‌كانیان و سه‌ریان راده‌وه‌شێنن و ده‌ڵێن، كه نازانین ئه‌و پاره‌یه له كوێ بێنین بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه، هه‌روه‌ك چۆن گوێش ناده‌ن به چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی مرۆیی گوند و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ.
وردبینانی دارایی ئه‌مریكا له كه‌رتی تایبه‌ت چه‌ند راپۆرتێكی دارایی ئازاربه‌خشیان بڵاو كردوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌و داهاته‌ی به‌هه‌ده‌ر دراوه له بینای خراپ و رێگاوبانێك، كه بۆ به‌كارهێنان به كه‌ڵك نایه‌ن و پڕۆژه‌ی ئاوی شكستخواردوو و ساخته‌كاری و گه‌نده‌ڵی دارایی فراوان، كه‌س له كۆنگرێس ناجوڵێت بۆ ئاماده كردنی پلانی دووباره ئاوه‌دان كردنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌یه‌ی رابردوودا له عێراق و ئه‌فغانستان روویدا.
كێ به‌رپرسیاره؟
جۆ كاسپه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت “ئه‌مریكا به‌رپرسیار نییه له‌و زیانانه‌ی، كه به‌ر ناوچه‌كانی عێراق كه‌وتووه، عیراقییه‌كان خۆیان به‌رپرسیارن”.
رۆژنامه‌كه به‌وه كۆتایی پێده‌هێنیت، كه ئه‌وه‌ی ده‌توانرێت بكرێت له‌وانه‌یه به‌خشینی نێوده‌وڵه‌تی بێت بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كه گه‌وره، له‌وانه بۆ هاوكاری خۆراك و ئاو و شوێنی نیشته‌جێبوونی كاتی و پرۆگرامی دابین كردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تیه‌كان و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، وانه‌ی گرنگ له ئه‌زموونی نۆ ساڵی رابردوودا ئه‌وه‌یه، كه ئه‌سته‌مه پلانی دووباره ئاوه‌دان كردنه‌وه جێبه‌جێ بكرێت، كاتێك هێشتا دوژمن چالاكه و ئه‌وه وێران ده‌كات، كه هاوپه‌یمانه‌كان بنیاتی ده‌نێنه‌وه.