نوچه‌نێت- گێڵف ئای
بڕیاروا بوو سوننه و شیعه پێكه‌وه نوێژی هه‌ینی له ناحیه‌ی شۆره‌ی پێگه‌ی پێشووی داعش له باشور موسڵ ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام شكستهێنانی ئه‌م پرۆژه‌یه، ده‌ریده‌خات، كه چه‌ند ئه‌سته‌مه ئاشته‌وایی نێوان ئه‌م تایفانه‌ی عێراق.
شۆره، كه 35 كیلۆمه‌تر له موسڵه‌وه دووره، له رابردوودا پێگه‌ی تیرۆرستانی قاعیده بوو له دژی ئه‌مریكیه‌كان له عێراق، به‌مدوایانه‌ش پێگه‌ی رێكخراوی داعش بوو له دژی حكومه‌تی عێراق.
به‌ڵام دوو هه‌فته ده‌بێت، كه هێزه‌كانی عێراق شارۆچكه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردوه‌ته‌وه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ.
ئێستا شۆره شاری دێوه‌زمه‌كانه، كاتێك پێش هێرشه‌كه هه‌زاران ماڵی تیدابوو، ته‌نها ده‌نگی رۆیشتنی تانك و زرێپۆشه‌كان بێده‌نگی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌شكێنن، كه له چوارده‌وری مزگه‌وتی ئه‌برار كۆبوونه‌وه.
شه‌علان عه‌لی سه‌در ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی عێراق ده‌ڵێت “هاتین بۆ ئێره بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی هاوبه‌ش له نێوان سوننه و شیعه، به پاسه‌وانی پۆلیس، كه بۆ یه‌كه‌مجاره دوای گرتنه‌وه‌ی ناحیه‌كه نوێژی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت”.
به‌ڵام له‌كۆتاییدا پرۆژه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه به‌هۆی نه‌هاتنی پیاوێكی ئایینی سوننه‌وه له كاتی دیاریكراودا.
گومانی تیدا نییه كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌دوای گرتنه‌وه‌ی موسڵ، ئاشته‌وایی نێوان سوننه و شیعه ده‌بێت له عێراق، په‌راوێز خستنی سوننه‌كان دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی كه‌وتنی موسڵ بوو به ده‌ستی چه‌كدارانی داعش.
به‌ڵام جگه له پۆلیسی عێراق، كه ئاڵای ئیمام عه‌لی به ئۆتۆمبێله‌كانیاندا هه‌ڵواسیبوو، هیچ شیعه‌یه‌ك له‌وێ نه‌بوو، ژماره‌یه‌كی كه‌می سوننه و دانیشتوانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ر به جل‌و به‌رگی كلتوری خۆیانه‌وه له چوارده‌وری چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی سوننه‌ی ناوچه‌كه كۆببونه‌وه، ئه‌وان له راستیدا بۆ ئه‌نجامدانی نوێژ نه‌هاتبوون.
سوتاندنی ماڵان
ئه‌حمه‌د، كه یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی هاتبووه ئه‌وێ گوتی “هێزه ئه‌منییه‌كان به‌دواماندا ده‌گه‌ڕێن له‌و شوێنانه‌ی، كه بۆی هه‌ڵاتوین، پێمان وابوو ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی، كه چ كاتێك بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ماڵه‌كانمان، به‌ڵام كه‌س یارمه‌تی نه‌داین، ناچار بوین ئاوی پیس بخۆینه‌وه و ده‌روازه‌ی گونده‌كان به به‌ربه‌ستی پۆلیس و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران داخراوه”.
ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه كێشه‌ی راسته‌قینه ئه‌و ماڵانه‌ن، كه سوتێنراون. ئه‌مانه له‌كاتی شه‌ڕدا نه‌سوتاون، به‌ڵكو دوای شه‌ڕ سوتێنراون، ئێستا نازانم ماڵه‌كه‌ی من وێران بووه یان سه‌لامه‌ته.
تیمێكی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسیش، له ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری مزگه‌وته‌كه تێبینی ئه‌و ماڵانه‌یان كردووه، كه روی ده‌ره‌وه و دیواره‌كانی ناوه‌وه‌یان ره‌ش بوون به‌هۆی ئاگری نوێوه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی، كه ئایا كێ ئه‌نجامده‌ری ئه‌م پشێوی و ئاژاوانه‌یه، وه‌ڵامی زۆرینه‌ی دانیشتوان بێده‌نگیه، ترسی ئه‌وان به‌روونی دیاره، كه‌سیان بوێری ئه‌وه‌یان نییه قسه بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت “ئه‌وانه پیاوانی میلیشیا شیعه‌كانن، شه‌وانه به ئاگاداری هه‌ندێك له پیاوانی پۆلیس دێن و رێگه‌یان ده‌ده‌ن بێنه ناحیه‌كه‌وه، خراپتر له هه‌مووی ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و ماڵانه‌ی سوتێنراون خانووی ئه‌ندامانی داعش نین، به‌ڵكو خانووی كه‌سانی سڤیل و بێ‌تاوانن”.
به‌ڵام رائد شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕاڵ، ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت “فه‌رمانده‌یی باڵا رێنمایی روونی ئاراسته كردووه بۆ رێگرتن له به ئامانج گرتنی هاوڵاتیانی سڤیل”.
ئه‌وه‌شی گوت، كه ده‌بێت ئه‌وه بزانین، كه شۆره هه‌میشه حه‌شارگه‌ی ئه‌و توندڕه‌وانه بووه، كه له‌لایه‌ن سعودیه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می رژێمی سه‌دامیشدا، ده‌مانه‌وێت له‌م عه‌قڵیه‌ته توندڕه‌ویه رزگاریان بكه‌ین.