نوچه – ئه‌نادۆڵ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، رۆژی یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌لوپه‌لی دانیشتوانی ناوچه‌ی شۆره‌ی باشوری موسڵیان تاڵان كردوه، ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ی ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌ی ئێستا بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ، له ده‌ست چه‌كدارانی داعش به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراقه، به پله‌ی رائید و خه‌ڵكی موسڵه به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند” ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی كه جلوبه‌رگی پۆلیسی فیدراڵیان له‌به‌ر كردوه، ده‌ستیان كردوه به دزین و به‌تاڵان بردنی كه‌لوپه‌لی دانیشتوانی شۆره‌ی 45 كیلۆمه‌تری باشوری موسڵ، كه به‌مدواییه له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار كراوه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت دەڵێت” ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماڵان و شوێنه بازرگانییه‌كان وه‌ستاوه، كه خاوه‌نه‌كانیان به‌جێیانهێشتوه و ئاواره بوون به‌هۆی شه‌ڕه‌وه، كه‌لوپه‌ل و ئامێری كاره‌بایی ئه‌و شوێنانه ده‌گوازنه‌وه و تاڵانی ده‌كه‌ن”.
جگه له‌مه، تۆمه‌تی مه‌ترسیدار ئاراسته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كراوه له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌وه، سه‌باره‌ت به پێشێلكاری مافی مرۆڤ له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه.
له 17ی ئۆكتۆبه‌ری 2016 شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌ستی پێكرد هێزه‌كانی سوپای عێراق و هێزی پیشمه‌رگه و پۆلیسی فیدراڵ و چه‌ند میلیشیایه‌كیتر به‌شدارن تێیدا، به پشتیوانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان.