نوچە.نێت
نمایشکار و گۆرانی بێژ رولایموت، خوشکی هونەرمەند هەیفا وەهبی، وێنەیەک بڵاو دەکاتەوە کە بە ئاڵای ووڵاتەکەی لوبنان لەشی خۆی دادەپۆشێت و لەسەر ئاڵا کەی نوسیوە”شاژنی وروژێنەر”.
چالاکوان لە پێگەکۆمەڵایەتیەکان ، رەخنە لە رولا یموت دەگرن کە ئەم هەڵسوکەوتە وەک ئیهانیەک وایە بۆ ئاڵای ووڵاتەکەیان کە رەمزی نیشتمانیە.
چالاکوان ئاماژە بەوەش دەکەن ” کە ناکرێت کەسێکی ئابروبەر کەس نایناسێت تەنیا بەهۆی کێشەی خۆی و خوشکەکەیەوە ناوبانگی هەیە سوکایەتی بە رەمزی نەتەوەیەک بکات”.
هەر بۆیە ئەو کۆمەڵە داوا دەکەن کە ئاسایشی گشتی لوبنان لێپرسینەوە لەگەڵ رولایموت بکەن بەهۆی سوکایەتی کردن بە ئاڵای ووڵاتەکەی بۆ مەبەستی شەخسی خۆی”.
