نوچەنێت- واشنتۆن پۆست
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی ده‌ڵێت، ژماره‌ی قوربانیانی خه‌ڵكی سڤیل له شاری موسڵ ده‌ستی به زیاد بوون كردووه، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێش چوونی هێزه‌كانی عێراق بۆ ناو شاره‌كه. ئاماژه‌شی به‌وه كردووە، كه ئۆتۆمبێله‌كانی گواسته‌نه‌وه‌ی برینداران ئێستا دیارترین شته، كه له نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری موسڵه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌كرێت.
رۆژنامه‌كه له راپۆرتێكدا دوێنێ هه‌ینی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه برینداران تێكه‌ڵه‌یه‌كن له سه‌رباز و ژن و منداڵ، ئه‌وانه‌ی، كه قه‌ده‌ریان وابووه بكه‌ونه به‌ر ئاگر بارانی هێزه‌كانی عێراق و چه‌كدارانی داعش.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، خه‌ڵكی سڤیلی شاره‌كه رووبه‌ڕووی هێرشی جۆراوجۆر ده‌بنه‌وه، له گازی كلۆره‌وه تا تۆپباران و هاوه‌ن، ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه له نه‌خۆشخانه‌كان كفن ئاماده ده‌كرێت بۆ ئه‌و بریندارانه‌ی ناگه‌نه نه‌خۆشخانه و له رێگادا ده‌مرن.
دوای تێپه‌ڕینی دوو هه‌فته به سه‌ر ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی موسڵدا، هێزه‌كانی عێراق فشاری زیاتریان خستوه‌ته سه‌ر چه‌كدارانی داعش له ناوچه دانیشتوانه چڕه‌كاندا و به‌ره‌و ناوه‌ندی شاره‌كه هه‌نگاو ده‌نێن.
به پێی هێزه تایبه‌ته‌كانی عێراق، چه‌كدارانی داعش به بەهێزیه‌كی بێوێنه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ن، كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و شه‌ڕه‌ی له ده‌روازه‌كانی شاره‌كه ده‌كرێت زۆر خوێناوی بێت.
خه‌ڵكی سڤیل كۆسپن له به‌رده‌م چوونه‌پێشی هێزه عێراقییه‌كان، كه به پشتیوانی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌یانه‌وێت شاره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و شته‌یه، كه داعش وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاری ده‌هێنێت له مه‌یدانی شه‌ڕدا، بۆ پارێزگاری كردن له مانه‌وه‌ی له شاره‌كه‌دا، كه به پایته‌ختی داعش داده‌نرێت له عێراق.
بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت داعش رێگه‌ی نه‌داوه كه‌س له موسڵ بڕواته ده‌ره‌وه، به‌ڵام له هه‌فته‌كانی رابردوودا، داعش دانیشتوانی ده‌ورووبه‌ری موسڵی ناچار كرد، كه به‌ره‌و ناو موسل بجوڵێن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك قه‌ڵخانی مرۆیی به‌كاریان بهێنێت له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵدا.