نوچهنێت
ئەمشەو لەناوچەی ساكاریا لە پارێزگای كۆجالی لەهێرشێكی چەكداریدا جێگری سەرۆكی ئاكەپە كوژرا.
ئەم روداوە لە كاتێكدایە، كە دوێنێ شەو دەسەڵاتدارانی توركیا هاوسەرۆكانی هەدەپەو 9 پەرلەمانتاری ئەو پارتەیان بەتۆمەتی پشتگیریكردنی پەكەكە دەستگیركرد.
به گوێرهی ئاژانسەكانی هەواڵ، ئەمشەو لەناوچەی ساكاریا لەپارێزگای كۆجالی بورجن ئۆنگورن جێگری سەرۆكی ئاكەپە لەناو بازاڕدا دەبێتە دەمەقاڵێی لەگەڵ كەسێكداو بەدەمانچە هێرشی دەكاتە سەرو دەیكوژێت.
ئاژانسەكان ئاماژە بەوە دەكەن، كە جێگری سەرۆكی ئاكەپە لەلایەن ئەو كەسەی دەمەقاڵێی لەگەڵ كردوە چوار فیشەكی پێوە نراوەو لەسەرەتادا برینداربوەو پاش ئەوەی دەگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیان لەدەستدەدات.