نوچه‌نێت- ئه‌نادۆڵ
شاره‌زایه‌كی بواری سه‌ربازی عێراقی ده‌ڵێت، شه‌ڕی موسڵ كه له 17ی مانگی رابردوودا ده‌ستیپێكرد به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، پێش كۆتاییهاتنی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2016 یه‌كلا ده‌بێته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه‌كانی زۆرینه‌ی شاره‌زا سه‌ربازی و ستراتیژیه‌كان.
ره‌بیع جه‌واری، عه‌قیدی خانه‌نشین له سوپای عێراق له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ گوتی “هێزه عێراقیه‌كان له كاتێكی پێوانه‌یدا گه‌یشتنه قه‌راغی شاره‌كه و، ئه‌و پلانه‌یان تێپه‌ڕاند، كه بۆیان دانرابوو.
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه رێكخراوی داعش به‌و توندی و به‌هێزییه شه‌ڕ ناكات، كه له ساڵی 2014 پێی ناسرابوو.
هه‌روه‌ها گوتی رێكخستنی ئه‌ندامه‌كانی داعش لاواز بووه و، مه‌عنه‌ویاتیان رووخاوه، دوای شكانیان له رومادی و سه‌لاحه‌دین و گه‌یاره.
ئه‌و پسپۆره سه‌ربازییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه داعش به ده‌ست نه‌مانی زه‌خیره و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازیه‌وه ده‌ناڵێنێت، كه له ساڵی 2014ه‌وه پشتی به‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه ده‌به‌ست، كه سوپای عێراق به‌جێی هێشتبوو له موسڵ، ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای بۆردومانی كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانیان له لایه‌ن فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه.
جه‌واری هه‌ڵاتنی چه‌كدارانی داعشی له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌وه به‌ره‌و رۆژئاوای شاره‌كه ئاشكرا كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی، كه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه خه‌ڵكی شاره‌كه باسیان كرد.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه سوپا به هاوكاری ده‌زگاكانی گه‌یاندن توانیویه‌تی دووباره خزمه‌تگوزاری مۆبایل بگێرێته‌وه بۆ شاره‌كه، به جۆرێك، كه ده‌توانرێت دووباره په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ خه‌ڵكی ناو شاره‌كه بگیرێت.
جه‌واری هه‌روه‌ها گوتی “هه‌مووان پێیانوایه، كه شه‌ڕی موسڵ قورس و توند ده‌بێت، به‌ڵام به‌ره‌وپێشچوونی شه‌ڕه‌كه له 17ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی، كه شه‌ڕه‌كه پێش كۆتایی مانگی نۆڤه‌مبه‌ر یه‌كلا ده‌بێته‌وه”.
ئه‌و شاره‌زا سه‌ربازییه پێیوایه، كه شه‌ڕی گران له لای راستی شاره‌كه ده‌بێت، كه پێده‌چێت شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵانی تێدا رووبدات و ژیانی خه‌ڵكی سڤیل بخاته مه‌ترسییه‌وه.
ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات، كه كه‌تیبه‌كانی به‌رگری جه‌ماوه‌ری دژی داعش، هه‌ر له گه‌ڵ هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپای عێراق بۆ ناو شاره‌كه، ئه‌وانیش به‌شداری شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن شان به شانی سوپای عێراق له دژی داعش.
ده‌شڵێت به‌رگری جه‌ماوه‌ری باره‌گاكانی داعش، له ناوچه‌ی وادی حه‌جه‌ری لای رۆژئاوای شاره‌كه به ئامانج ده‌گرن و ده‌یسوتێنن.
سه‌باره‌ت به به‌ره‌وپێشچوونی شه‌ڕه‌كان له به‌ره جیاوازه‌كاندا، جه‌واری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق به خێرایی له ناوچه‌ی گۆگجه‌لی به‌ره‌و پێش چوو، كه له چوارچێوه‌ی سنوری ئیداری شاری موسڵدایه، به‌ڵام به كیلۆمه‌تر و نیوێك له گه‌ڕه‌كی كه‌رامه و شوقه‌كانی خه‌زراوه دووره، كه به یه‌كه‌مین گه‌ڕه‌كانی شاری موسڵ هه‌ژمار ده‌كرێن، دوای كۆنترۆڵكردنی بینای ته‌له‌فزیۆنی موسڵ ته‌نها چه‌ند مه‌ترێك ماوه بۆ یه‌كه‌مین گه‌ڕه‌كه‌كانی موسڵ.
هه‌روه‌ها باسی كاریگه‌ری بۆردومانی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان كرد، كه له گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی فیرقه‌ی ئاڵتوونی پشتیوانیان بووه و رۆڵی هه‌بوه له به‌ره‌و پێشچونیان له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئینتیسار و قودس و شۆمه‌ر له ده‌ورووبه‌ری لای رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه.
روونیشی كرده‌وه، كه ناوچه‌ی شه‌لالات دره‌ختی زۆری تێدایه، كه ئاسان بووه بۆ فیرقه‌ی ئاڵتوونی كۆنترۆڵی بكاته‌وه، هه‌روه‌ها دانیشتوانه‌كه‌شی زانیاری گرنگیان له باره‌ی شوێنه‌كانی داعش و تونێله‌كانیان داوه‌ته فیرقه‌كه.
جه‌واری پێیوایه شه‌ڕ له به‌ره‌ی باكور و رۆژهه‌ڵات ده‌وه‌ستێت تا گه‌یشتنی هێزه‌كانی به‌ره‌ی باشور به قه‌راغی شاره‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو به‌ره‌كانه‌وه هێز بگاته قه‌راغی شاره‌كه و له یه‌ك كاتدا هێرش بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به میحوه‌ری باكور و رۆژهه‌ڵات، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، جه‌واری گوتی ئه‌وان گه‌مارۆی شارۆچكه‌ی باشیك ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌كانی تره له به‌ركانی تری شه‌ڕدا.
جه‌واری به‌ره‌و پێشنه‌چوونی پێشمه‌رگه‌ی له باكور و رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه گه‌ڕانده‌وه، كه له نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، كه ته‌نها له به‌ره‌یه‌كی دیاریكراودا ده‌مێننه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌نها 12 كیلۆمه‌تر له موسڵه‌وه دوورن.
سه‌باره‌ت به به‌ره‌ی رۆژئاوا، عه‌قید جه‌واری گوتی، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئێستا له ناحیه‌ی ته‌ل عه‌بته‌ن و چه‌ند گوندێكیان كۆنترۆڵ كردوه‌ته‌وه، ئه‌ركی ئه‌وان رزگار كردنی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ره، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه رانه‌گه‌یه‌نراوه.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه حه‌شدی شه‌عبی رووبه‌ڕووی به‌رگریه‌كی توندی چه‌كدارانی داعش ده‌بێته‌وه له‌م ناوچه‌یه، به‌وپێیه‌ی ناوچه‌یه‌كی كراوه‌یه به سه‌ر بیاباندا.