عێراق و كوردستان له‌دوای ئازادكردنی موسڵ
بەهرە حەمەڕەش: پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ ده‌ستپێكراوه، ئایا ئه‌و گرفتانه‌ی دوای ئازادكردنی موسڵ بۆ كورد دێنه پێش چین و چاوه‌ڕوانی چی ده‌كرێت ؟
نه‌مانی داعش له‌موسڵ، نه‌مانی مه‌ترسییه له‌سه‌ر كوردستان ؟
له‌ڕووی سیاسی و جوگرافی و سه‌ربازییه‌وه، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌دوای نه‌مانی داعش له‌موسڵ چاوه‌ڕوانكراوه بۆ كوردستان ؟ ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانكراوه ئه‌و مه‌ترسیانه چین ؟
ئایا سێبه‌ر و مه‌ترسی ئیسلامی توندڕه‌و له‌سه‌ر كوردستان نامێنێت ؟
كورد ده‌بێت چۆن خۆی ئاماده‌بكات بۆ قۆناغی دوای داعش له‌موسڵ ؟
چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ههستپێكراون كه‌م بكرێنه‌وه ؟
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا چۆن ده‌بن و ده‌بێت چۆن بن؟
عیراق و کوردستان دوای شەڕی ئازادکردنی موسڵ؟
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی:
سه‌ره‌تای ئه‌م چه‌ند دێڕه بهتێبینییهك ده‌ست پێده‌كه‌م، سه‌باره‌ت به‌و گرێیه‌ی كه‌هه‌ندێك پێیان وایه، كورد له‌به‌ردڵی ئه‌مریكا شه‌ڕی داعش ده‌كات. ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه، هه‌رچی بێت، خوێندنه‌وه‌یه‌ك نییه به‌گوێره‌ی لۆژیك ودیدی ده‌وڵه‌ت بۆ وێناكردنی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ری پێشكه‌ش كرابێت. به‌ڵكو دیدێكی سه‌رپێیانه‌ی عاتیفییه، چونكه هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رچاوه‌كانی مه‌ترسی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌و بڕیاردان له‌شێوازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، پێوه‌رو ستانداری خۆی هه‌یه. هیچ قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و قانونی په‌یگیر نیه به‌وه‌ی چاو له‌قه‌واره‌یه‌كی تر بكات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌ترسی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا. به‌ڵكو هه‌ر قه‌واره‌یه‌ك خۆی هه‌ڵسه‌نگاندنی تایبه‌ت ده‌كات بۆ هۆكاره‌كانی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ری.
به‌مانایه‌كی ڕوونتر: هه‌رێمی كوردستان كاتێك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی داعش ده‌كات و بڕیاری شه‌ڕكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌دات. مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌سته به‌وه‌ی دیدی هه‌رێمی كوردستان، بۆ داعش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گروپه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌روه‌ری و سنوره‌كانی كوردستان دروست ده‌كات. نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت كورد شه‌ڕ بكات یان نه‌یكات. به‌ڵكو هێڵی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌موان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش یان هه‌ر گروپێكی تر هه‌ر ئه‌وه‌یه، كه‌هه‌موان دیدی هاوبه‌ش و هه‌ڵسه‌نگاندنی هاوبه‌شیان بۆ مه‌ترسیه‌كان هه‌یه. نه‌ك لایه‌نێك پابه‌ندبێت به‌وه‌ی چاو له‌لایه‌نێكی تر بكات. ئه‌وه‌ش بنچینه‌ی دروستبوونی هاوپه‌یمانێتییه‌كانه له‌ژیڕ سایه‌ی سیستمی ئاسایشی ده‌سته‌جه‌معی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا.
كاتێك په‌یمانی “ناتۆ” دروست ده‌بێت و ده‌یان وڵات ده‌بنه ئه‌ندامی، بنهڕهتهكه ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامه‌كانی ناتۆ بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی سۆڤیه‌ت دروستی كردووه، پێویستی به‌و یهكگرتنهو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت هه‌یه، نه‌ك مه‌سه‌له ئه‌وه‌بێت وڵاتێك چووه‌ته ژێر هه‌ژمونی وڵاتێكی تر و له‌به‌ردڵی ئه‌و شه‌ڕی سۆڤیه‌ت ده‌كات. بۆ پرسی به‌شداری كردنی كوردیش له‌شه‌ڕی داعش هه‌مان شت ڕاسته. كورد بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و سنوره‌كان و سه‌روه‌ری خۆی به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌ی كردوه، نه‌ك له‌به‌ر دڵی ئه‌مریكا یان هیچ وڵاتێكی تر. هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌وڵه‌تییانه بۆ سه‌رچاوه‌كانی مه‌ترسی، جاری واهه‌یه واپێویست ده‌كات ده‌وڵه‌تێك سوپا و هێزی سه‌ربازی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی خۆیشی بنێرێت، تاكو له‌ده‌ره‌وه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه خامۆش بكات كه پێی وایه ئه‌گه‌ر دره‌نگ بێت ده‌گاته ناو خاكه‌كه‌ی. له‌و حاڵه‌ته‌شدا ئاوه‌زی ساده‌ی خه‌ڵك پێی وایه ئه‌و جه‌نگه هیچ پێویست نیه!. چونكه خه‌ڵكی ساده به‌چاوی ئاسایی ناتوانێت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ببینێت كهدهوڵهت به‌چاوی گه‌وره‌ی خۆی ده‌یان بینێت.
له‌دوای ڕزگاركردنی موسڵ ودۆخی ستراتیژی و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه، پێم وایه دۆخێكی ئاڵۆز و پڕ له‌ئیحساسی نائه‌منیی ده‌بێت بۆ كورد و بۆوڵاتانی ناوچه‌كه‌ش، چونكه ئه‌گه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه داعش ده‌رهاویشته‌ی توڕه‌بوونی سوننه‌كان بێت، ئه‌وا كۆتایی هاتنیشی به‌بێ ئه‌وه‌ی سوننه‌كان مه‌رامه‌كانیان هاتبێته دی، ئه‌وه‌نده‌ی به‌مانای سه‌ركوتكردن دێت، نیو ئه‌وه‌نده به‌مانای كۆتایی هێنان به‌و هۆكارانه نایه‌ت كهداعشیان دروستكرد. ئه‌وه‌ش به‌مانا ڕوونه‌كه‌ی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه كۆمه‌ڵگه‌ی سووننی له‌ئاماده‌باشیدایه بۆ توڕهبوونهوهی نوێ له‌فۆرمی تردا، بۆیه ئه‌و ئاماده‌گییه بۆ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی نوێ هه‌ستی نائه‌منی لای هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه دروست ئه‌كات و ڕێوشوێنی خۆپاراستن ده‌گرنه به‌ر كه ڕووی ئاشكرای ئه‌و ڕێ و شوێنه ده‌ستوه‌ردان ده‌بێت له‌كاروباری عێراق، تاكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر توڕهبوونهوهی سوننه‌كان دابنێن و پێچه‌وانه به‌ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان میلهكهی بسوڕێنن،
ئه‌مریكا تاچ ڕاده‌یه‌ك هاوپه‌یمانی كورده، به‌ڕای زۆرینه‌ی ستراتیژناسهكانی دنیا، ئه‌مریكا تا ئه‌وكاته هاوپه‌یمانی كورده كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بخوازن، له‌دوای ئه‌وه هاوپه‌یمانی هیچ لایه‌ك نیه، به‌ڵام پارادۆكسێكی نێو ئه‌و پڕەنسیپه ئه‌وه‌یه كه هاتنی ئه‌مریكا بۆناوچه‌كه به‌م فۆرم وستایله تونده‌ی ده‌ی بینین، به‌ئامانجی گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه‌یه، ئه‌وه‌ش ئامانجێكی درێژه و ئێمه له‌ده‌یان وتار و شیكاری پێشوودا ئه‌و گرێ وئامانجهمان ڕوون كردۆته‌وه، ئامانجێكی درێژخایه‌نه، كورد، یه‌كێكه له‌پایه‌كانی گۆڕینی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌به‌رئه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تاكو ماوه‌یه‌كی درێژ، تاكو گۆڕینی نهخشهكهو، قاڵب گرتنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ده‌ی 21دا، كورد له‌په‌راوێزی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكادا ده‌بێت و نه‌مانی داعش، هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر سه‌نگی ستراتیژی كورد دروست ناكات.
ئه‌وه‌یشی بۆ ئه‌م دیده ده‌بێته پاڵپشت، ئه‌وه‌یه كه له‌دوایه‌مین لێدوانی‌دا، وته‌بێژی په‌نتاگۆن گوتی: پێویسته كورد خۆی پێناسه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بكات!. مه‌به‌ست له‌وه‌یه ئه‌مریكا به ئاماژه‌ی ڕوون، په‌یام بۆ كورد ده‌نیرێت و داوای لێده‌كات خۆی ئامانج و ستراتیژی باڵای خۆی پێناسه ودیاری بكات.
لێره‌وه ئیدی ئه‌ركه قورسه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر كورد خۆی، تاچه‌نده ڕوئیای ستراتیژی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌یه؟ چه‌نده له‌و په‌یامه‌ی ئه‌مریكا تێده‌گات؟
دواجار، كه‌ده‌ڵێین نه‌مانی داعش كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌نگی ستراتیژی كورد دانانێت، به‌مانای ئه‌وه نیه كه له‌ڕووی تاكتیكی ئیعلامی و سیاسی و دیپلۆماتییه‌وه هه‌مان ئه‌وله‌ویه‌ت به كورد ده‌درێت و ئیبراز ده‌كرێت. چونكه سه‌نگی ستراتیژی جیاوازه له تاكتیكی میدیایی و دیپلۆماتی، بێگومان به‌حوكمی كاڵ بوونه‌وه‌ی سه‌رنجی میدیا له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی عێراق له‌دوای داعش، بایهخدانیش به كورد له‌میدیاكاندا كه‌متر ده‌بێته‌وه. یان ده‌كرێت بڵێین ئاسایی ده‌بێته‌وه، چونكه هۆكارێك نابێت بۆ ئه‌وه‌ی میدیاكان وه‌ك ئێستا هه‌واڵ و زانیاری له‌سه‌ر كورد بڵاوبكه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا دوو ڕاستی گرنگ وه‌ك نه‌خشه ڕێگه‌ی ڕووداوه‌كانی ئایندهی ناوچه‌كه ده‌مێنن: یه‌كه‌م- هێشتا ئامانجی ئه‌مریكا له‌گۆڕینی سنوره‌كانی ناوچه‌كه به‌ته‌واوی به‌دی نه‌هاتوه، بۆیه تاكو به‌دی هاتنی ئه‌و ئامانجه كورد وه‌ك پایه‌یه‌كی گۆڕینی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌نگی ستراتیژی خۆی ده‌پارێزێت. وه‌ك چۆن توركه‌كان سه‌نگی ستراتیژی خۆیان به‌درێژایی جه‌نگی سارد پاراست.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر كورد به‌گوێره‌ی داخوازییه‌كه‌ی په‌نتاگۆن، به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پێناسه بكات و داوای سه‌ربه‌خۆیی بكات، ئه‌وكاته كایه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌رده‌ستی كورد ده‌گۆڕێن و دۆخێكی گه‌وره‌ی جیاواز دروست ده‌بێت.