نوچه- فۆرین پۆلیسی
رۆژنامه‌ی فۆرین پۆلیسی ئه‌مریكی، ئاماژه به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی روسیا ده‌كات له سوریا، ده‌ڵێت، ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه روسیا هێزه‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بنیات ده‌نێت. فلادیمیر پۆتین، وه‌ك زلهێزێك ته‌حه‌دای ئه‌مریكا ده‌كات.
ئیم‌یل سیمبسۆن له وتارێكدا ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی به‌تینی مۆسكۆ له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا، كه بۆ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، رۆڵیكی گرنگی گێڕاوه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌نوه‌ر ساداتی سه‌رۆكی پێشووی میسر راوێژكاره سۆڤیه‌تییه‌كانی له ساڵی 1972 له وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد.
ده‌پرسێت: بۆچی ئێستا روسیا دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؟ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، پۆتین ده‌یه‌وێت ئه‌و بیرۆكه‌یه بگۆڕێت، كه سیستمی جیهانی به سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌یه‌وێت دووباره جیهان بۆ چه‌ند جه‌مسه‌رێك بگێڕێته‌وه.
سیمبسۆن ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕای ده‌ستێوه‌ردانی پۆتین له جۆرجیا و ئۆكرانیا، به‌ڵام پێناچێت ئاره‌زووی شه‌ڕ بكات له‌گه‌ڵ هیچكام له وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات، كه ئێستا بونه‌ته ئه‌ندامی په‌یمانی باكوری ئه‌تله‌نتیك ” ناتۆ”.
هێز و زیاده‌ڕه‌وی
فۆرین پۆلیسی ده‌ڵێت: پۆتین هه‌وڵی لاواز كردنی هه‌ژمونی رۆژئاوا و دروستكردنی هێز بۆخۆی ده‌دات به‌بێ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، هه‌روه‌ه ده‌ڵێت، مۆسكۆ پشتیوانی رژێمه‌كانی دیمه‌شق و قاهیره ده‌كات، به بیانووی وه‌ستانه‌وه له دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلامی توندڕه‌و.
هه‌روه‌ها پۆتین له‌سه‌روبه‌ندی كوده‌تا شكستخواردوه‌كه‌ی توركیا، بانگهێشتی ئه‌ردۆگانی كرد بۆ مۆسكۆ و ئه‌و سزایانه‌ی له‌سه‌ر توركیا هه‌ڵگرت، كه له‌كاتی خستنه خواره‌وه‌ی دوو فڕۆكه جه‌نگییه رووسیا، كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، خستبویه سه‌ری.
ئه‌وه‌شی گوت، كه ئێستا ده‌بێت رۆژئاوا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی قورسی ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی ناتۆ بكات، كه فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی سه‌رۆكه‌كه‌ی كه ئه‌ردۆگانه خاڵی هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پۆتین.
به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه نابێت زیاده‌ڕه‌وی بكرێت له هه‌ژمونی سه‌رۆك پۆتیندا، ساڵی رابردوو هه‌وڵی ده‌ستێوه‌ردانی له زۆر بابه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا داوه، له‌وانه هه‌وڵی بۆمباران كردنی سوریا له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێرانه‌وه و هه‌وڵی نێوه‌ندگیری كردن له پێداچوونه‌وه به پرۆسه‌ی ئاشتی فه‌له‌ستین ئیسرائیل، به‌ڵام له هه‌ردوكیاندا شكستی هێنا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی به‌مدواییانه پۆتین كردویه‌تی، له‌سه‌ر حیسابی ئابوری روسیا بوه، سیاسه‌تی فێڵ و چه‌واشه كردن په‌یڕه‌و ده‌كات، كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور مه‌ودا میسداقیه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌خاته ژیر پرسیاره‌وه.